نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ش دادوه‌ری سه‌ره‌كی دادگای
فیدراڵی و سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانى سایتى ڕەسمى یەکێتى كه له‌یه‌كێك
له‌دادوه‌ره‌كانی دادگاكه وه‌ریگرتووه، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و
دادوه‌رانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكی دادگاكه بۆ بڕیاردان و كۆبوونه‌وه‌كان
ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دادوه‌ره‌كان و بڕیاری تاك لایه‌نه ده‌دات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه
بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و
ناكۆكییانه‌وه هه‌یه كه له‌نێوان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكه‌دا هه‌یه.
وتیشی: به‌ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه،
دادگاكه ناتوانێت هیچ بڕیارێك ده‌ربكات، هه‌رچه‌نده تائێستا ده‌ستكاركێشانه‌وه‌ی
دادوه‌ره‌كان په‌سند نه‌كراوه، به‌ڵام به‌په‌سندكردنی دادگاكه په‌كی ده‌كه‌وێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP