ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماری هاوسەرگیری و
جیابوونەوەی بۆ مانگی ئایاری رابردوو بڵاوکردەوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە شەش
هەزار حاڵەتی جیابوونەوە و زیاتر لە 31 هەزار هاوسەرگیری تۆمارکراوە، بەغدا و
بەسرەش لە جیابوونەوەی هاوسەرەکان ریزبەندی یەکەمیان وەرگرتووە.
ئامارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جگە لە
شارەکانی هەرێمی کوردستانە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی مانگی پێنجی
رابردوودا:" شەش هەزار15 حاڵەتی جیابوونەوە و 31 هەزار 274 هاوسەرگیری لە
عیراق تۆمارکراوە".
بەپێی ئامارەکە:" زۆرترین حاڵەتی
جیابوونەوە لە دادگای پێداچوونەوەی کەرخ
بووە بە تۆمارکردنی هەزار و 125 حاڵەت، پاش ئەویش لە دادگای رەسافە لە بەغدا بووە
کە 865 حاڵەتە، پارێزگای بەسرەش لە ریزبەندی سێیەم دێت بە تۆمارکردنی735 حاڵەت،
هاوکات کەمترین حاڵەتیش لە پارێزگای موسەنا بووە بە تۆمارکردنی 121 حاڵەت".
هەرچی پەیوەست بە ئامارەکانی هاوسەرگیریشە، بەپێی
ئامارەکە:" زۆرترین حاڵەت لە دادگای پێداچوونەوەی رەسافە لە بەغدا بووە کە
چوار هەزار 964 حاڵەتە، دوای ئەویش لە
دادگای پێداچوونەوەی کەرخ لە بەغدا بووە کە سێ هەزار و316 حاڵەت بووە و پارێزگای
موسڵیش بە سێ هەزار 300 پرۆسەی هاوسەرگیری لە ریزبەندی سێیەم دێت، کەمترین حاڵەتیش
لە موسەنا تۆمارکراوە کە 759 پرۆسەی هاوسەرگیری بووە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP