وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له‌و عیراقییانە
ده‌كات كه له ئێرانن، ئاگاداری خۆیان بن و له‌و شوێنانه دووربن كه ئیسرائیل
دەیانکاتە ئامانج.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا
داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە ئێرانن، تائه‌وپه‌ڕی ئاگاداری خۆیان بن و له‌و
شوێن و ناوچانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه ئیسرائیل هێرشی بکاتە سەر دوور بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواشی له
هاووڵاتییان كردووه، چاودێریی ئەو ڕێنماییانە بکەن كه لایه‌نه ڕەسمییەکان دەریدەکەن
و له بەردەوامیش له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران و كونسوڵخانه‌كانی عێراق
له شاره‌كانی دیكە لە پەیوەندیدابن.
ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە
کاتێکدایە، هەزاران هاوڵاتی عیراقی بۆ مەبەستی بازرگانی، خوێندن یاخود گەشت و
پزیشکیی لە شارە جیاوازەکانی ئێرانن و لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە،
زۆرینەیان گەڕاونەتەوە، بەڵام هەندێکیان بە هەر هۆکارێک بێت هێشتا لە ئێران
ماونەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP