سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، زەبری کوشندەیان
لە ئێرانداوە و ئامانجی هێرشەکانیان لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمیی و موشەکە
بالیستیکییەکانی تارانە. دەشڵێت لەدوای هێرشەکەی ئەمڕۆوە هیچ سەرکردەیەکی
ئێرانی پارێزراو نابێت لە هێرشەکانیان.
نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمیانی سەردانی
ئەو نەخۆشخانەیەی ئێران کردیە ئامانج لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ڕأیگەیاند ئامانجەکانیان
بەدەستدەهێنن و هەڕەشەی ئەتۆمی و موشەکی لەسەر ئیسرائیل ناهێڵین، راشیگەیاند لە
ئەنجامی هێرشەکانیان وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز لەکارکەوتووە.
نەتەنیاهو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ویستویەتی 20
هەزار موشەک بەرهەم بهێنێت، ئەمەش وێڕای چەکیی ئەتۆمی هەڕەشەیەکی دیکەیە و هەردووکیان
هەڕەشەیە لەناو دەبەین.
وتیشی هاوڵاتی سڤیل کوژراون و کەسانی دیکەش
بریندارن، بۆیە ئێران باجێکی قورس دەدات.
نەتانیاهوو دەشڵێت، پشتیوانی سەرەکی حەماس ئێرانە و
ئەگەر ئێرانیان تێکشکاند حەماس پشتیوانی نامێنێت و بارمتەکان دەگەڕێنینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP