دوای هەفتەیەک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا
و ئێران، گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە عیراق و ئێران
بەڕێوەچوو.
لەسەر داوای موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی
شیعە، لە بەغداد و ژمارەیەک لە پارێزگاکان خۆپیشاندانی گەورە و بەرفراوان بەڕێوەچوو
و خۆپیشیاندەران هێرشی ئیسرائیلیان بۆسەر ئێران سەرکۆنەکرد.
لە خۆپیشاندانەکاندا لایەنگرانی سەدر، دروشمی
(نەخێر بۆ ئیسرائیل–نەخێر بۆ ئەمریکا)یان دەوتەوە و لە چەند پارێزگایەکیش ئاڵای ئیسرائیل
سوتێندرا.
لەو پارێزگانەی کونسوڵ و نوێنەری کۆماری ئیسلامی
ئێران هەیە، بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکە کرد، لەبەشێکی لە پارێزگاکانیش هێرشی
ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان سەرکۆنەکرا.
لە بەغداد، دوای نوێژی بەکۆمەڵی ملیۆنی، خۆپێشاندانی
پشتگیری بۆ ئێران بەڕێوەچوو، موقتەدا سەدر، جیاواز لە لایەنە شیعەکانی دیکەی عێراق،
داوا دەکات عێراق بە هیچ شێوەیەک نەچێتە نێو ئەم جەنگەوە و خۆی بە دووربگرێت.
هەر ئەمڕۆ لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە درووشمی
هەینی تووڕەیی و تۆڵە، پاش نویژی هەینی خۆپیشاندان دژی ئیسرائیل رێکخرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP