میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری قوم 22 كه‌سی دیكه‌یان به تۆمه‌تی " سیخوڕیكردن بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) یان ده‌ستگیركردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2025 ئاژانسی هه‌واڵی (مێهر)ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه:" ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیركراون به تۆمه‌تی كاركردن له به‌رژه‌وه‌ندی تۆڕه‌كانی سیخوڕی بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی مۆسادی ئیسرائیل روبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه"
دوێنێش میدیكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، كه له‌پارێزگای خوسزتان له‌باشوری رۆژئاوای ئێران، 54 كه‌س به‌تۆمه‌تی پشتیوانیی له ئیسرائیل ده‌ستگیركراون"
هه‌فته‌ی ڕابردووش نزیكه‌ی 30 كه‌س له ناوچه‌ی هه‌مه‌دان له ڕۆژئاوای ئێران به هه‌مان تۆمه‌ت له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP