سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، شه‌پۆلی 18ه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی "به‌ڵێنی ڕاست 3"ی دژ به ئیسرائیل ئه‌نجامداوه كه فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن و پێگه سه‌ربازیه‌كانی ئیسرائیلی به‌ئامانجگرتووه.
ئه‌مڕۆ 21ی حوزه‌یرانی 2025 سوپای پاسداران ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:"به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌كی ورد، پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلیان له ناو خاكی فه‌له‌ستین به‌ئامانجگرتووه، له‌نێویاندا فڕۆكه‌خانه‌ی بن گوریۆن ".
باسی له‌وه‌شكردووه كه:" ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ته‌نها ئامانجه سه‌ربازییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی پشتیوانیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئیسرائیلیان به‌ئامانجگرتووه"
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه :"چه‌ند فه‌وجێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی شه‌هید، 136 ئه‌ركی به‌رده‌وامیان له ناو ئاسمانی ئیسرائیل ئه‌نجامداوه، كه سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی ئیسرائیل نه‌یانتوانیوه ڕێگرییان لێبكات"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP