له‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی مووشه‌كی و ئاسمانیی ئێران و ئیسرائیل، ته‌لئه‌بیب كوژرانی 2 فه‌رمانده‌ی باڵای سوپا‌و مووچشه‌كبارانكردنی بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی له ئیسفه‌هان كرد.
ئه‌مڕۆ 21ی حوزه‌یرانی 2025 ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، كوشتنی فه‌رمانده سه‌عید ئێزدی له سوپای پاسداران له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ناو شوقه‌كه‌ی خۆی له شاری قوم له باشووری تاران راگه‌یاند.
به وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئیزدی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی فه‌ڵه‌ستینی سوپای پاسداران، به‌رپرسی دارایی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهاده ئیسلامیه‌كانی فه‌ڵه‌ستین بوو .
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی سوپای ئیسرائیل، كوژرانی فه‌رمانده‌ی لیوای دووی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێرانی ڕاگه‌یاند.
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌دراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "هێزی ئاسمانیی به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كردووته سه‌ر ئه‌مین فورجودخی، فه‌رمانده‌ی لیوای دووه‌می فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای پاسداران".
باسی له‌وه‌شكردووه كه:" ئه‌مین فورجودخی سه‌دان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له ناوچه‌ی ئه‌هواز له باشووری ڕۆژئاوای ئێرانه‌وه به‌ره‌و خاكی ئیسرائیل هه‌ڵداوه."
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جێگری پارێزگاری ئەسفەھان رایگه‌یاند، ئیسرائیل هێرشیكردووه‌ته‌وه‌سه‌ر بنکەی ئەتۆمیی ئەسفەهان، به‌ڵام ئاماژەی بە وردەکاریی زیانەكانی ئەو بنکە ئەتۆمییە نەکرد.
جێگری پارێزگاری ئەسفەھان وتی:" هیچ جۆرە دزەکردنێکی ماددەی مەترسیدار لە ناوچەکەدا نەبووە."
ئه‌مه له‌كاتێكدا وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) رایگەیاندبو:" کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە کاتی هێرشە بەرفراوانەکانی بۆ سەر ئێران دامەزراوەیەکی ئەتۆمی لە ئیسفەهان کردۆتە ئامانج."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP