رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایكرد كه، ئێران مه‌رجێكی سه‌ره‌كی راگه‌یاندووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و داوایكردووه كه ده‌بێت ئیسرائیل هێرشه‌كانی رابگرێت.
ڕۆژنامه‌ی (فاینانشاڵ تایمز)ی به‌ریتانی له زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌وه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندوه كه "ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی واشنتن له دانوستانه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ تاران پلانی بۆ دانراوه" و داوای له ئێرانییه‌كان كردووه كه "به جددی" وه‌ریبگرن.
پێشتریش عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوپاتیكرده‌وه كه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تاران "ئاشتیانه"یه و له ژێر چاودێریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمییه.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، عەباس عێراقچی رایگه‌یاندبو كه: " دوای ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل كه به‌پشتیوانی واشنتن بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دات، نازانن چۆن جارێكی دیكه متمانه به ئه‌مریكا بكه‌ن"
ئه‌مه له‌كاتێكدا وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیكرده‌وه كه: تاران ئامادەیە بیر لە ڕێگای دیپلۆماسی بکاتەوە، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل دەستدرێژیەکانی رابگرێت”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP