وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا، ده‌ستگیركردنی (وه‌سیم ئه‌سه‌د) كوڕه مامی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی له‌كارلابراوی سوریا له ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا كه ئه‌مڕۆ 21 حوزه‌یرانی 2025 بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" (وه‌سیم ئه‌سه‌د) یه‌كێك له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له بازرگانیی به ماده هۆشه‌به‌ره‌كان و تاوانه‌كانی دیكه تێوه‌گلاوه، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی له‌ناوچوو."
راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه:" ده‌زگای هه‌واڵگریی گشتیی به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، (وه‌سیم ئه‌سه‌د)یان له بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیركردووه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP