عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دەنگۆی کردنەوەی دەرگای گۆڕانکاری یان تۆمارکردنی
لیست لە کۆمسیۆنەکە رەتکردەوە و رایگەیاند: کۆمسیۆن پڕۆسەی وەرگرتنی لیستی
کاندیدەکانی تەواوکردووە، تائێستاش هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کردنەوەی دەرگا بۆ
هەموارکردنەوە یاخود وەرگرتنی لیستی نوێ.
وتیشی: هیچ بڕیارێك نییه بۆ دووباره كردنهوهی
دهرگای ناوتۆماركردن بۆ كاندیدان، بهو پێیهی كۆمسیۆنهكه لهسهر خشتهی
دیاریكراو كارهكانی بۆ ههڵبژاردنی داهاتووی عیراق رێكدهخات.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن باسیلەوەشکرد: ئێستا کۆمسیۆن
گەیشتووەتە قۆناغی پێداچوونەوە بە لیستی کاندیدەکان و ناردنیان بۆ لایەنە
پەیوەندیدارەکان و پەسەندکردن و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارە بە
قەوارەکان.
لە رابردوودا جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو: 160 هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكەكەسی،
لیستی ناوی كاندیدەكانیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش
كردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP