عیراق: داوادەکرێت مووچەی فەرمانبەران هەموار بکرێتەوە

عێراق
11:12 - 2025-07-08

داوا دەکرێت پیش کۆتاییهاتنی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق، مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران هەموار بکرێتەوە و مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و پلە تایبەتەکان کەم بکرێتەوە.

بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق سوورن لەسەر هەموارکردنەوەی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران، وەک ئەوەی لە کارنامەی حکومەتەکەی سوودانی هاتووە.

هادی سەلامی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: زیاتر لە 60 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوا دەکەن لەم خولەی پەرلەماندا مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران هەموار بکرێتەوە و مووچەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار، ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و پلە تایبەتییەکان کەم بکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لەپەرلەمانتاران پێیانوایە بابەتی هەمواری مووچە بابەتێکی سیادییە و پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی لە دەرەوەی پەرلەمان هەیە و ئەستەمە لەم خولەدا یەکلاببێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP