لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان لەگەڵ پەرستار و کارمەندانی تەندروستی کەرکوک کۆبووەوە

کوردستان
18:06 - 2021-04-12

لەکۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە محمد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک و هیوا رەش ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و کادرانی ی. ن. ک ئامادەیبوون،گفتوگۆ کرا سەبارەت بە هەڵبژاردنی بڕیار لێدراوی سەندیکای تەندروستی عێراق.
لە وتەیەکیدا هەڤاڵ فەهمی بورهان ئەندامی سەرکردایەتی ی. ن. ک رایگەیاند، هەموو هەڵبژاردنێکی سەندیکایی دیموکراسی، لەلای ئێمە وەکو ی. ن. ک و مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان گرنگەو بەبایەخەوە لێی دەڕوانین، هەربۆیە لەو پێناوەدا هاتووینەتە کەرکوک و پێتان دەڵێین، ئێوە لە لیستی سەوزی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی تەنهانین و بەهەموو توانایەکمانەوە پشتیوانیان لێدەکەین بەرەو سەرکەوتن.
دواتریش هەڤاڵانی دیکەی سەرکردایەتی و ناوەندو کادرانی ی. ن. ک و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی، باسیان لە گرنگی پرۆسەکەکردو رایانگەیاند، ئێمە بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەست لە ناو دەست و بە پشتیوانی ی. ن. ک ئامادەین و هەوڵ دەدەین بەسەرکەوتویی دەرئەنجامەکەی رابگەیەنین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP