قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی وڵاتانی بۆ بینینی فیلمێكی كوردی بانگهێشت کرد

کوردستان
20:41 - 2021-05-27

 

 

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بانگهێشتی نوێنەرایەتی و كونسوڵی وڵاتانی بیانی كرد بۆ بینینی فیلمی كوردی 09 بە ئامادەبوونی ستافی بەشداری فیلمەكە و پاش كۆتایی نمایشەكەش پشتیوانی حكومەتی بۆ بەرهەمە هونەرییەكان.

 

نمایشەکە کە ئێوارەی ئەمڕۆ (27 ئایاری 2021) لەهەولێر کرا، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی و خۆی دەربڕی كە بەرهەمێكی تەواو كوردی ئەمڕۆ لەبەرچاوی نوێنەری وڵاتان نمایش كراوە و هیوای خواست ئەمە ببێتە سەرەتا و دەسپێك بۆ بە پیشەسازیكردنی سینەما لە كوردستان و دەرخستنی توانای گەنجانی کورد لەبواری هونەر.

 

لە پەراوێزی نمایشەكەدا قوباد تاڵەبانی گفتوگۆی لەگەڵ ستافی بەرهەمهێنەری فیلمەكە كرد كە ئامادەی نمایشەكە بوون و لەبارەی توانای گەنجان و هونەرمەندانی كورد بیروڕایان گۆڕییەوە و پابەندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دووپات كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی توانا نیشتمانییە داهێنەرەكان بەتایبەت بواری هونەری نواندن و جەختیكردەوە سینەما پردێكە بۆ بەستنەوەی كۆمەڵگای كوردی بەدنیای سەردەم و دەكرێت ببێتە ئاوێنەی نمایشی خەون و خولیا و ئازار و بەسەرهاتەكانی نەتەوەی كورد بۆ هەموو جیهان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP