شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی ته‌مووزی 2021 ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان و پشكنینی له‌ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌كه ئاشكراشیكردووه كه هێزێكی هاوبه‌ش پێكهاتوو له ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌ی فیدڕاڵی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لیوای سێی ئامێره‌كان له‌تیپی ئامێره‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی، پرۆسه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌یان بۆ گه‌ڕان و پشكنین له‌گوندی (خوردات)و دۆڵی (كه‌رحه) له‌كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌و تۆنێلێكی سه‌ر به‌تیرۆرستانی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه، له‌هه‌مان پرۆسه‌دا، هێزێكی سه‌ر به‌لیوای دووی تیپی سێی پۆلیسی فیدڕاڵی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به له‌ناوبردنی ته‌قینه‌وه‌كان له لیواكه، پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌گوندی (كواز عه‌ره‌ب)و(كواز كورد) له‌كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌و توانیویانه هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كان بدۆزنه‌وه.
له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، شانه‌ی ئه‌منیی بڵاویشی كردۆته‌وه كه‌تونێله‌كه له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌ندازه‌ی لیواكه‌وه چاره‌سه‌ركراوه‌و ته‌واو خاپووریان كردووه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌كانیش توانیویانه چاره‌سه‌ری كه‌ره‌سته‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵ رایگه‌یاند كه پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵگری له‌پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌و توانیویانه 2 تیرۆرستی داعش بكوژن و له‌ئێستادا به‌دوای تیرۆرستێكی تره‌وه‌ن كه به‌برینداری له‌ده‌ست هێزه‌كانیان هه‌ڵاتووه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویشیكردۆته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌واڵگریی پشتپێبه‌ستراو له‌بوونی ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌ناوچه‌ی كه‌رتی (ره‌شاد) له‌دۆڵی كه‌رحه غازان له‌كه‌ركوك، كه‌له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌نه ئامانج، هێزێكی ئاژانسی هه‌واڵگریی و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵ و پۆلیسی فیدڕاڵ پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیی پێشوه‌خته‌ی گه‌ڕان وهه‌ڵكوتانه‌سه‌ریان ئه‌نجامداوه‌و توانیویانه 2 تیرۆرستی داعش بكوژن، یه‌كێك له‌تیرۆرسته‌كان به (ئه‌بو خه‌تاب)ناسراوه‌و فه‌رمانده‌ی یه‌كێك له‌ده‌سته سه‌ربازییه‌كانی داعش بووه، توانیویانه تیرۆرستێكی تر بریندار بكه‌ن و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ئێستادا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP