سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی بریتانیا خۆیان كه‌ره‌نتینه‌ كرد

تەندروستی
12:56 - 2021-07-18



بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیران و ریشی سوناک وەزیری دارایی بریتانیا دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یان زۆریان لێگیرا، بەهۆی به‌وه‌ی به‌ریه‌كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وەزیری تەندروستیی کە دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە بڕیاریاندا خۆیان کەرەنتینە بکەن.
 
دوێنێ شەممە ئەنجامی پشکنینەکانی ساجید جاڤید وەزیری تەندروستیی بریتانیا بەپۆڤەتیڤ گەڕایەوە و دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، میدیاکانی بریتانیاش ئەوەیان زانیبو کە پێش چەند سه‌عاتێك لە داونینک ستریت، سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بینیوە، بەوهۆیەوە رەخنەی توندیان ئاراستەکرا کە وتبویان پشکنینی رۆژانە ئەنجامدەدەن و پێویستیان بەکەرەنتینەکردن نیە، دواتر لەژێر فشاری میدیا و رەخنەگرانی حکومەتدا بڕیاریاندا خۆیان کەرەنتینە بکەن.
 
پێشتر کۆشکی سەرۆکایەتی حکومەتی بریتانیا (داونینگ ستریت) رایگەیاندبو، سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بەشداری پشکنینی رۆژانە دەکەن و خۆیان کەرەنتینە ناکەن، ئەوەش هەڵایەکی گەورەی میدیایی بەدوادا هات و لەژێر فشاردا بڕیارەکەیان گۆڕی.

لەوبارەیەوە، وتەبێژێک بەناوی حکومەت رایگەیاند، بەشی پشکنینی ئاژانسی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانەوە کردوە و وەک کەسێک مامەڵەی لەگەڵ دەکات کە بەریەککەوتنی لەگەڵ توشبوان هەبوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆک وەزیران لەماڵەکەی خۆیدا کەرەنتینە دەبێت، بەڵام بەردەوامدەبێت لەئەنجامدانی کۆبونەوەکانی بەشێوەی ئۆنلاین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP