هەزاران گەشتیار روو له‌ ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەو هەورامان ده‌كه‌ن

کوردستان
12:25 - 2021-07-21


لەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا هەزاران گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە و هەورامان كردوه‌ و بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەش ده‌ڵێت، ئامادەكاری پێویست بۆ پێشوازی گەشتیاران كراوه‌.

رێباز عەبدولڕەحمان سەرپەرشتیاری تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، رایگەیاند: تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دابەشكراون بەسەر شوێنەگەشتیاریەكاندا و چاودێری نرخ و شوێنە گشەیەكان دەكەن و رێنمایی پێویست دەدەنە گەشتیاران .

وتیشی: لەڕووی ئەمنیەوە دامودەزگا ئەمنیەكان لە شوێنە گەشتیارییەكان چاوكراوەن و لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراودا بەدەم گەشتیارانەوە دەچن، ژمارەیەكی زۆریش گەشتیاتار لە ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هاتوون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP