ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سپۆڕانی ئاژانسی پزیشكی بایۆلۆجی ڕوسیا داهێنانی ئامێرێكی پزیشكیان راگه‌یاند كه ده‌توانێت له 27 خوله‌كدا به پله‌ی گه‌رمی به‌رز وردبینی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا.
داریا كریوچكۆ، خانمه به‌رپرسی هۆبه‌ی پزیشكیی گوازراوه و ته‌كنه‌لۆژیای نوێكاریی له ئاژانسی پزیشكی بایۆلۆجی روسیا رایگه‌یاندوه، ئامێرێكیان داهێناوه بۆ دیاریكردنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مرۆڤدا كه له‌توانایدایه به‌زوترین كات ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئاشكرابكات به‌راورد به‌و ئامێرانه‌ی تا ئێستا به‌رهه‌مهێندراون.
وتیشی، "ئه‌و ئامێره به پێوانه‌كردنی پله‌ی گه‌رمی و به‌راوردكردنی به به‌رگری جه‌سته ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 27 خوله‌كدا ئه‌وه نیشانبدات كه ئه‌و كه‌سه‌ی پشكنینی بۆ ده‌كرێت، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه یاخود نا".
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و سیستمه‌ی ئامێره‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات بۆ دیاریكردنی توشبوانی كۆرۆنا، هه‌مان سیستمی دیاریكردنی توشبوی ڤایرۆسی "سارس-كۆڤ-2"ه وله‌توانایدا هه‌یه هه‌مو جۆره ڤایرۆسێك بناسێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئامێرانه‌ی تا ئێستا بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێن، له‌توانایاندا هه‌یه له‌ماوه‌ی 24-48 كاتژمێر ئه‌نجامه‌كان ده‌ربخه‌ن و توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ دیاری بكرێت.
سه‌رچاوه/ RT
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP