لەچوارچێوەی سازدانی كۆڕو كۆبونەوەی ئامادەكارییەكانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرخستنی هاوپەیمانی و كاندیدی ژمارە (٢٤) لەبازنەی (١)ی سۆران لە پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی هەریەك لە زوبێر عوسمان و هەژار كوێستانی ئەندامانی سەركردایەتی و سەرپەرشتیارانی لیژنەی هەڵبژاردن و بە ئامادەبوونی بەرپرس و هەڵسوڕاوانی مەكۆی چۆمانی بزوتنەوەی گۆڕان،لەگەڵ كادران و ئەندامان و كەسایەتی و تێكۆشەر و رێكخستنی دێرین و لاوان و گەنجان كۆبونەوە.
لەو زنجیرە كۆبونەوانەشدا كە بۆ ناساندنی كاندیدی هاوپەیمانی فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی ئەنجام دران، زوبێر عوسمان تیشكی خستەسەر رۆڵی خەڵكی تێكۆشەری باڵەكایەتی و رایگەیاند: باڵەكایەتی لانەكەی شۆڕش و مەڵبەندی پێشمەرگایەتی و قوربانیدان و فیداكارییەو دڵسۆزی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەروەری و كوردایەتی زادەی خەباتی لە مێژینەیانە كە جێی شانازی هەموومانن..
لەو سەردانەیاندا لە ناحیەی سمیلان و قەزای چۆمان و ناحیەی قەسرێ، بەشدار خەڵكی خۆراگری باڵەكایەتی دەرخەری ئەو وەفایە بۆ خوێنی شەهیدەكانیان هەیە كە زیاتر لە (١٣٠٠ ) شەهیدی سەنگەریان لە ریزەكانی (ی.ن.ك) بەخشیوە بە ئازادی نیشتمان.
خەڵك و جەماوەری باڵەكایەتی پەیمان دەدەن لە رۆژی دەنگدان بە گڕوتینێكی زۆرەوە روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن و پشتیوانی سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان سەردەخەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP