ده‌ربه‌ندیخان ــ كۆمه‌ڵه‌ كورته‌ چیرۆكی شێتبوون له‌هه‌وای شاردا به‌خوێنه‌ران ناسێندرا

کلتور
06:12 - 2021-09-21


 بەئامادەبوونی ڕۆشنبیران و ئه‌ده‌بدۆستان، لەبەڕیَوه‌بەرایەتی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان مەراسیمی ناساندن و واژۆكردنی كۆمه‌ڵه‌ كورته‌ چیرۆكی (شێتبوون له‌ هه‌وای شاردا) له‌ نوسینی چیرۆكنووس( كارزان عەلی ) ناسێنرا.

كارزان عەلی نووسه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ چیرۆگه‌ رایگەیاند:  كه‌ ئه‌وه‌ یەكەمین كتێبی ئه‌وه‌،  لەبواری كورتە چیرۆك كە  لە 7 كورتە چیرۆك پێك هاتووە، یەكەمین ئەزموونیشییه‌تی لەبواری نووسینی كورتە چیرۆكدا.

وتیشی:  پێشتر 6 كتێبی دیكەی نوسیوه‌  لەبوارەكانی  ڕۆمان و شیعرو چیرۆك.

  وتیشی:  ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ كورتە چیرۆكە لەماوەی سێ ساڵدا نوسیومن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP