سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری ئەمیر و شازادەی جێنشینی کوەیت پێگەیشت

کوردستان
18:58 - 2021-10-12

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ مەشعەل ئەحمەد سەباح، جێگری ئەمیر و شازادەی جێنشینی کوەیت پێگەیشت و سڵاو و رێزی نەواف ئەحمەد سەباح، ئەمیری کوەیتی گەیاندە سەرۆک بەرھەم، ھەروەھا شێخ مەشعەل پیرۆزبایی خۆی و ئەمیری کوەیتی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ھیوای خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بۆ گەلی عێراق خواست.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بەرهەم سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە شێخ مەشعەل ئەحمەد سەباح، ھاوکات سڵاو و رێزی تایبەتی خۆی ئاڕاستەی نەواف ئەحمەد سەباح ئەمیری کوەیت کرد و ھیوای تەندروستی باشی بۆ ئەمیری کوەیت و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری بۆ گەلی کوەیت راگەیاند.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP