رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی راده‌سپێرێت بۆ قۆناغێكی نوێ له دانوستان لەگەڵ کورد‌و هه‌ده‌په‌ش به‌شداریكردن له‌و دانوستانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامەی "زەمان" ی تورکیا، ئەردۆغان هەواڵگری وڵاتەکەی بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد چالاک کردووەتەوە، دوای قۆناغی یەکەم کە ساڵی 2009 دەستیپێکردو ناوی لێنا "کرانەوەی دیموکراسی".
رۆژنامه‌كه، ئاماژەی بۆئەوەشکردوه، دانوستانەکانی ئەمجارە لەلایەن هاکان فیدان سەرۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئەنجام دەدرێن، ئه‌ویش له‌ژێر چاودێریی و بەپێی رێنماییەکانی ئەردۆغان، لەو چوارچێوەیەشدا هەردوولا لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا چەند کۆبوونەوەیەکیان ئه‌نجامداوه.
بەپێی رۆژنامەکە، بانگهێشتی چەند بەرپرسێکی هەدەپەش کراوە بۆ بەشداربوون لە دانوستانەکان، بەڵام رەتیانکردووەتەوە بەپاساوی ئەوەی ئامانج لەو هەنگاوە ئەوەیە کورد دەنگبدات بە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP