توێژینەوەیەك: كەمكردنەوەی پەستانی خوێن هۆكارە بۆ پاراستن لە نەخۆشی شەكرە

تەندروستی
16:08 - 2021-11-12

بەگوێرەی دواین توێژینەوە كە بەشێك لە پزیشكانی تایبەتمەند بە نەخۆشییەكانی شەكرە ئەنجامیان داوە دەركەوتوە، ئەو چارەسەرانەی بۆ كەمكردنەوەی پەستانی خوێن بەكاردەهێنرێن دەتوانن هاوكارێكی باشی ملیۆنان كەس بن كە مەترسی توشبون بەنەخۆشی شەكرە لەجۆری دوەمیان هەیە .
توێژینەوەكە لەلایەن گۆڤاری زا لانستەوە ڵاوكراوەتەوە كە یەكێكە لە دیارترین گۆڤارەكانی بواری پزیشكی و باسی لەوەكردوە، كەمكردنەوەی پەستانی خوێن رێگایەكی كاریگەرە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی توشبون بە نەخۆشی شەكرە لەجۆری دوەم .
توێژینەوەكە لەلایەن پزیشكانی زانكۆی ئۆكسفۆرد و زانكۆی بریستۆڵ ئەنجامدراوە و بە یەكێك لە گەورەترین توێژینەوەكان دادەنرێت كە 145 هەزار كەس لەماوەی پێنج ساڵدا بەشدارییان تێدا كردوە، ئەنجامی توێژینەوەكەش دەریخستوە كە كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و گۆڕینی شێوازی ژیان بەڕێژەی 11%ی مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكەنەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP