بزوتنەوەی تاڵیبان داوا لە كۆنگرێسی ئەمریكا دەكات پارە بلۆككراوەكانی ئەفغانستان لە بانكەكانی ئەمریكا هەڵبوەشێنێتەوە.
بزوتنەوەی تاڵیبان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ئەفغانستان لەئێستادا بە قەیرانێكی ئابوریدا تێدەپەڕێت و ئەوەش مەترسی كۆچكردنی بەلێشاوی هاوڵاتیانی زیاتركردوە.
ئەمیرخان تەقی، وەزیری دەرەوەی حكومەتی كاتی ئەفغانستان كە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە پێكهێنراوە لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، لەم كاتەدا گەورەترین هەڕەشە لەسەر وڵاتەكەیان، مەترسی روودانی قەیرانێكی ئابورییە، ئەوەش بۆ بلۆككردنی پارەكانی ئەفغانستان لە بانكەكانی ئەمریكادا دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە بەهۆی دۆخی ئێستای وڵات مەترسی كۆچی بە كۆمەڵ هەیە بۆ دەرەوەی وڵات ، بۆیە ئومێدەوارن كۆنگرێسی ئەمریكا هەنگاوی پێویست بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر كابوڵ دەستپێبكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP