به‌هۆی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست 75 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و روه‌وه‌رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌هۆی تێكشكانی به‌له‌مێك له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له‌سنوری كه‌ناراوه‌كانی لیبیا ، 75 كۆچبه‌ر خنكاون و تیمه‌كانی فرۆیاكوزاریش توانیویانه 15ی كۆچبه‌ر رزگار بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه تا بتوانرێت سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌ربهێندرێنه‌وه چاره‌نوسیان نادیاره، هه‌رچه‌ند به‌ته‌واوی نازانرێت ئه‌و به‌له‌مه‌ی ژێرئاوكه‌وتوه چه‌ند كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه ویستویانه له رێی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP