له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه ئه‌مڕ‌ۆ 28-11-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 538 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه كه 152 له‌و توشبووانه له شاری هه‌ولێر تۆماركراوه، 21 كه‌سش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تائێستا، 2 ملیۆن و 79 هه‌زارو 622 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 42 هه‌زارو 299 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 98.2%، هه‌روه‌ها 23 هه‌زارو 793 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP