له‌پێشهاتێكی نوێ‌دا ئه‌مڕۆ پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان پاسه‌وانانی سنوری ئێران و چه‌كدارانی تاڵیبان له‌نێوان سنوری هه‌ردوو وڵات رویداوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به‌هۆكارێكدا نادیار له ناوچه‌ی كانگی پارێزگای نیمروزی باكوری ئه‌فغانستان، پێكدادانی قورس له سنوری نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و پاسه‌وانانی سنوری ئێران‌دا ڕویداوه،
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ، چه‌كدارانی تاڵیبان داوایان له دانیشتوانی ناوچه‌كه كردوه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبهێڵن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، چه‌كدارانی تاڵیبان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چه‌ندین چه‌كی قورسیان ره‌وانه‌ی سنوره‌كانی ئێران كردوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه درابون به هێزه‌كانی سوپای ئه‌فغانستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو چه‌كدارانی تاڵیبان چه‌ند خاڵێكی سنوری ئێرانیان كۆنتڕۆڵ كردوه و هێزه‌كانی سوپای ئێرانیش، وه‌ڵامیانیان داوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئێران و ئه‌فغانستان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه، تۆپخانه‌كانیان به‌كارهێناوه، تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی شه‌ڕه‌كه نه‌زانراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP