به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 28-ی كانونی یه‌كه‌م 2021 هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل، هێرشیكرده سه‌ر به‌نده‌ری بازرگانی شاری لازقیه له سوریا‌و ئاگر له‌گۆڕه‌پانی به‌نده‌ره‌كه كه‌وته‌وه‌و زیانی ماددی زۆر به‌ناوچه‌كه كه‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه، روانگه‌ی سوریا بۆمافه‌كانی مرۆڤ، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، له‌و هێرشه‌دا فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆنته‌ینه‌ریان كردوه كه بڕێكی زۆر چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی عه‌مباركراوی ئێرانیان تێدابووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ھه‌واڵی "سانا"ی سوریاش بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیسڕائیل له قوڵایی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی به‌نده‌ری بازرگانی شاری "لازقیه" كردووه‌و به‌ھۆیه‌وه ئاگرێكی گه‌وره له گۆڕه‌پانی كۆنته‌ینه‌ره‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانی ماددی گه‌وره‌ی به چه‌ندین باڵه‌خانه و نه‌خۆشخانه و دوكان و شوێنی گه‌شتیاری گه‌یاندووه، نه‌شتوانراوه ئه‌و ئاگره‌ی كه‌وتووه‌ته‌وه كۆنترۆڵ بكرێت.
ئه‌و بۆردوومانه مووشه‌كییه‌ی ئیسرائیل، دووه‌مین بۆردوومانه كه له ماوه‌ی مانگێكدا بكرێته سه‌ر سوریا و ناوه‌ندێكی زیندو بكاته ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP