ئیتاڵیا ــ له‌شه‌و و رۆژێكدا نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی
06:30 - 2022-01-04

 
لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەئیتالیا 140 مردن و 68,052 كەس تووشی كۆرۆنابوون.

بەرگری شارستانی ئیتالیا لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا ئاشكرایكردوە:"  كە كۆی گشتی مردن بە ڤایرۆرسی كۆرۆنا بۆ 137هەزارو 786 كەس بەرزبووەتەوەو  كۆی گشتی تووشبووەكانیش بۆ 5 ملیۆن و 133 هەزارو 272 هاووڵاتین.

ئیتالیا لە ئەوروپا پلەی دووەمی هەیە و لە جیهاندا لە پلەی نۆیەمدایە لە ڕووی ژمارەی  گیانلەدەستدان و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP