لەهەرێم ژمارەیەك حاڵەتی ئۆمیكرۆن تۆماركرا

تەندروستی
11:09 - 2022-01-06

وەزیری تەندروستی هەرێم راگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان بۆ یەكەمجار لەهەرێم 5 حاڵەتی توشبوون بەئۆمیكرۆن تۆماركرا كە خەڵكی دهۆكن.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای پشتڕاستكردنەوەی ئەنجامەكانی پشكنین بۆ یەكەمجار 5 حاڵەتی توشبوون بەئۆمیكرۆن لەهەرێم تۆماركراوە كە سەرجەمیان خەڵكی دهۆكن و بەشێكیان لەدەرەوە گەڕاونەتەوە.
وتیشی: توشبووەكان باری تەندروستیان جێگیرەو داخڵی نەخۆشخانە نەكراون و پێویستیان بەچارەسەری توندنیە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا ئۆمیكرۆن لەهەرێم هەیەو رەنگە لە رۆژانی داهاتودا لەپارێزگاكانی تریش حاڵەتی تر پشتڕاستبكرێتەوە، بۆیە ئەوانە لەدەرەوە دەگەڕێنەوە دەبێت لەكاتی بوونی نیشانەكانی هەوكردن لەبەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدان سەردانی سەنتەرەكان بكەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە