له‌ هه‌ولێر كه‌سێك كوژرا و له‌ راپەڕینيش تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

کوردستان
06:34 - 2022-01-15


لەناحیەی عەینكاوەی هەولێر كەسێك كوژراوەو پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە.
له‌و باره‌یه‌وه‌، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" شه‌وی رابردوو لە ناحیەی عەنكاوە، حاڵەتێكی كوشتن ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتونەته‌ شوێنی مەبەست  و دەستیان بە لێكۆلینەوە كردوه‌و ودەركەوتوه‌، كەسێك بەناوی (ن. س.ع) كوژراوە.
رونیشیكرده‌وه‌،" هێزەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینەوە له‌ رووداوه‌كه‌ كردوه‌، تا ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسە بگیرێتەبەر  كە تاوانەكەی ئەنجام داوە.
 
هه‌ر شه‌وی رابردوو، موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند كه‌: ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ و ناڤارایەك ڕوویداوه‌و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆپڵەكە بریندار بووه‌، دوایی ڕووداوەكەش تۆمەتبارەكە هه‌ڵاتوه‌و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادگاش هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردوه‌.
وتیشی: "باری تەندروستی بریندارەكە جێگیرەو دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP