پرۆفیسۆر مارف عومه‌ر گوڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و شاعیر‌و ئاكادیمسیت ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد
.پرۆفیسۆر مارف عومه‌ر گوڵ مامۆستای زانكۆ و شاعیر:
- له ساڵی 1956 له گوندی هە شەزینی، شاره‌دێی سەنگاو، سه‌ر به‌قه‌زای چەمچەماڵ له‌دایکبووه، له ساڵی 1982 کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغداد ته‌واو کردووه، له سالێ 1983 له فەرمانگەی ئاودێری سلێمانی داده‌مه‌زرێت و دواتر له ساڵی 1990 له زانکۆی کییڤ له ووڵاتی ئۆکرانیا بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به ده‌ست ده‌هێنێ و یه‌که‌مین که‌سه که له بواری جینۆسایدی گه‌لی کورددا نامه‌ی ماسته‌ره‌که‌ی ده‌نوسێته‌وه "به‌ونیشانی ئامرازە یاساییەکانی بەربەندکردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا"، دواتر له هه‌مان زانکۆ و له ساڵی 1995 بڕوانامه دکتۆراش به ده‌ست ده‌هێنێت و تێزی دکتۆراکه‌شی به ناونیشانی "كێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەی گەلی کورد لە یاسای نێودەوڵەتیدایه" و له ساڵی 1999 وه‌کو مامۆستا له کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی ده‌ستبه‌کار ده‌بێت، له ساڵی (2005-2006) دبێته راگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی کۆیە و دواتر له ساڵی 2011 تا 2015 ده‌بێته راگری کۆلێژی یاسای زانکۆ سلێمانی و پله‌ی زانستی پرۆفیسۆره.
- ساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانەکانی (ئەمنی عامەی بەغداد) زیندانیی بووەو ئازار‌و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوه و هۆنراوه‌کانی دیوانی (خۆری زیندان)ی هه‌ر زینداندا نوسیوون و دواتر پاش ئازاد بوونی چاپیان ده‌کات، پاشان له ساڵانی هەشتاکاندا چەند ساڵێک ده‌چێته شاخ و ده‌بێته پێشمه‌رگه.
- خێزانداره و باوکی دوو منداڵه (کوڕێک و کچێک)
- سه‌رنووسه‌ر وخاوه‌نی بڵاوكراوه‌ی نێرگز بووه له كه‌ركوك
- چه‌ندین کتێبی ئه‌کادیمی له بواره‌کانی یاسا و جینوساد به چاپ گه‌یانددوه.
- خاوه‌نی پێنج دیوانی شیعرییه به ناوه‌کانی (هێلانه‌ی نوغرۆ، خۆری زیندان، شاییه‌کی نھێنی، نیشتمانم دارستانی ده‌م رووبار بوو، شکۆی باڵگرتوو) دواین به‌رهه‌می چاپکراویشی کۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی دیوانه شیعرییه‌کانێتی له دوتوێی یه‌ک کتێبێک‌دا به ناوی ( پێنج دێوان).
- دەیان وتار و بابه‌تی جۆراوجۆری لە گۆڤار و رۆژنامە کوردی و عەربیەکاندا بڵاو کردۆته‌وه.
- زمانه‌کان (کورد، عەرەبی، روسی، فارسی، ئینگلیزی) ده‌زانێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP