پنتاگۆن:له‌ شكستپێهێنانی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر گرتوخانه‌ی حه‌سه‌كه‌ هاوكاری هه‌سه‌ده‌مان كرد

کوردستان
07:23 - 2022-01-22



جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پنتاگۆن) رایگه‌یاند، لەڕێگای پشتیوانیی ئاسمانییەوە هاوکاریی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردوه‌ بۆ شكستپێهێنانی په‌لاماره‌كه‌ی  تیرۆرستانی داعش بۆسەر گرتوخانەی "حەسەکە" له‌ڕۆژئاوای كوردستان".
 
پێشتر مەزڵوم عه‌بدی، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندبو، هێزەکانیان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی،  سەرجەم ھەڵاتوەکانی گرتوخانەی غوێرانیان دەستگیرکردوەتەوەو یاخیبونه‌كه‌ی تیرۆرسته‌ زیندانیکراوەکان له‌نێو گرتوخانه‌كه‌ کۆنترۆڵ بکەن. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP