دواخستنی هەڵبژاردن ویست و ئیرادەی یەكێتی و لایەنەكوردستانییەكان نەبوو بەڵكو بڕیاری حزبێکە وبەناوی سەرۆكی هەرێمەوە جێبەجێكراوە و مەبەستەكەشی زۆرئاشكراو گوماناوییە.
**یەكێتی نیشتمانی دوو بەڵێنیدا بە جەماوەری كوردستان ،یەكەم بەڵێنی هێنایەدی و گەر یەكێتی نەبوایە، هێزنەبوو دەستەبەری بكات .
بەڵێنی یەكەم كە هەموییان بەدیهاتن و چەسپێندران بە بریاری دادگای فیدرالییەوە،بریتین :
**هەڵبژاردن لەمساڵدا ئەنجام بدرێت و یەكێتی بەكردەوە ئامادەی هەڵبژاردن بووە و پارتی رێگری لەئەنجامدانی گرت.
** زامنكردنی یەكەم هەنگاوی هەڵبژاردنی شەفاف و بێگەرد كە كۆمسیۆنی عیراقی سەرپەرشتی بكات و لیستی دەنگدانەكەش هەمان لیستەكەی كۆمسیۆنی عیراقی بێت نەك لیستە گوماناوییە پڕ لە مردوو بندیوارەكەی كۆمسیۆنی هەرێم .
**رزگاركردنی بازنەی هەڵبژاردن لە یەك بازنەییەوە بۆ فرە بازنەیی كەئەوەش لەبەرژەوەندی نوێنەرایەتی راستەقینەی شارەكاندا دەبێت .
**كۆتای كەمینەكان بۆیەكەمجار لەمەودوا نوێنەری راستەقینەی خۆیان دەبێت و كورسییەكانیان بە خەڵكی ماڵیكراو پڕناكرێتەوە .
بەڵێنی دووەم :
بەڵێنی دووەمی یەكێتیی بۆ خەڵكی كوردستان بریتیە لە كاركردن بۆ راستكردنەوەی رەوتی شێواوی حكومرانی و نەهێشتنی تاكرەوەی و جیاكاری لەنیوان شارەكان و زامنكردنی پەرلەمانی كارا و سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەلاتی دادوەریی و نوسینەوەی دەستورێكی شیاو و گەلپەسەند و كۆتاییهێنان بە ئازاردانی هاولاتیان وموچەخۆران و خراپی گوزەرانیان و گێرانەوەی سەروەت وداهاتی هەرێمەكەمان بۆ خەزێنەی نیشتمان و كاراكردنی دامەزراوەكانی دەستپاكیی وروبەروبونەوەی گەندەڵی .
بەڵێنی دووەم بۆ یەكێتیی شوناس و بریار و ستراتیج و ئەولەوییەتە بەڵام بەدیهێنان و جێبەجێكردنی پێویستی بە دەنگ و متمانەی خەڵكی كوردستان ئەبێت .
تۆپەكە ئەمانەتی لای جەماوەرە گەر خولیای حكومرانی دروستن یان بەردەوامی هەژموونی تاكرەوەی و جیاكاریی و خراپی گوزەران و بەبارمتەگرتنی قووت وموچەی هاوڵاتیان .
بۆ هەڵبژاردن هەمیشە ئامادەبووە وئامادەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP