کەیسی ئێزدییەکان لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا

ستران عەبدولڵا
13:53 - 2024-08-05

-هەبوون دەیانگوت داعش مادەی ١٤٠ ی یەکلاییکردەوە ئەی ئەمە تەقدیری خراپ و هەڵە  هەڵسەنگاندن نەبێت ، چییە؟
-دەڤەری شەنگال وەک بەشێک لە ناوچە دابڕاوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا فەزای  فەراغی ئەمنی و سیاسیی بوو، تیرۆریستان لەو ژینگە نا جۆرەدا گەرایان دەکرد چونکە ناسنامەی ئەو ناوچانە یەکلاینەکراوەتەوە، داعش لە غەفلەتێکی وادا  پەلاماری شنگالی دا.
- راکردنی هێزی پارتی فەرمانڕەوا  فاکت و پێدراوە و بوختانی سیاسیی نییە، فەرمانڕەوایی ئەو ناوچەیە بەدەست ئەوانەوە بوو.
-ناکرێ ئاوارەکان بکرێنە بارمتەی ململانێی سیاسی و كارتی دەنگدان و یارمەتی گەڕانەوەیان نەدرێت بۆ ئەوەی ژیانێکی ئابڕومەند و سەربەرزانە دەستپێبکەنەوە.
- یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی دەربەست و بەرپرس خاوەندارێتی لەکەیسی ئێزدییەکان و  هەموو تراژیدیاکانی گەلەکەمان دەکات.



Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP