لە بیست ساڵی ڕابردوو هیچ ڕووداوێک لەعێراق و کوردستان و کەرکوک هێندەی ڕووداوەکەی ئۆتێل ڕەشید گەورەنەبووە ، چوونکە ئەگەر لە دووقۆناغدا پارێزگاری کەرکوک کورد بووبێت ئەوا بەهۆی بەهێزی ویەک ڕێزی ئێمەنەبووە بەڵکو لەبناغەدا لایەنی بەرامبەر لەنەتەوەکانی دیکە بێ هێزبوون و لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق لاواز و پەرتەواز و دوورەپەرێزبوونە بەڵام دانانی پارێزگارێکی کوردی کەرکوکی لەناوجەرگەی بەغداد لە ساڵی 2024ئەمە ڕووداوە گەورەکەیە لەبەرچەند هۆکارێک لەوانە :-
- حەوت ساڵە پارێزگار لای کوردنیە و بەدەیان وسەدان کۆبوونەوەش کرا تائەو پۆستە بگەڕێتەوە بەڵام بۆچوونێکی گشتگیر لای برایانی نەتەوەکانی دیکە درووستببوو بەهۆی ڕابردووە کە هیچ سیاسەکی عەرەبی شیعە وسوونە ئامادەنەبوو خۆی لە بابەتە بدات چوونکە باسەکەیان بەستبوو بە کەڕامەت و ئایندەی نەتەوەیی خۆیان.
- بەهۆی سیاسەتی ڕابردوومانەوە ئەمریکا وبەریتانیا وتورکیا وئێرانیش لەقۆناغێکدا پێیان باشبووە پارێزگار لای کورد نەبێت چوونکە لەقۆناغێکدا پارێزگارمان لابوو گوێمان لەئامۆژگاری دۆست ولایەنگرەکانیشمان نەگرت .
- تەواوی خاکی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان لەژێر دەسەڵاتی سووپای عێراق و حکومەتی ناوەند دایە تەنانەت مەترسی داعشیش نەمابوو تاوەکو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان پارێزگارێکی کورد دابنێن .
بەکورتی سەرجەم تەوەرەکان و بابەتەکان هیچی لەبەرژەوەندی کوردنەبوون جاران پارێزگار کورد بوو چوونکە کورد بەهۆی مام جەلالەوە بەهێز و یەک ڕێز بوون عەرەبیش بەهۆی کێشەی سیاسی و مەزەهەبی دەیان پارچەبوون بەڵام حەوت ساڵە بەهیچ جۆرێک بارودۆخ لەبەرژەوەندی کورد نەبووە .
ئەی چی گۆڕا ؟
دانانی پارێزگارێکی کوردی کەرکوکی کاری شەو وڕۆژێک نیە ، کاری کۆبوونەوەیەک ودوان و سێیان نیە ، کاری ڕێکەوتنێک وڕازیکردنی سیاسیەک ودوان نیە ، دانانی پارێزگار بەهۆی سیاسەتی نوێ ی یەکێتیە لەگۆڕەپانی سیاسەت ، بەهۆی بیرکردنەوەی نوێ و پڕۆژەی نوێ و ڕوئیایی نوێیی یەکێتیە .
یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ و کاک ئاسۆ مامەند و وەزیرە بەڕێزەکانی لەبەغداد هەمووانیان گەیاندە باوەڕێک کە کوردێک ببێتە پارێزگار مەترسی لەسەر عەرەبێک لەحەویجە و تورکمانێک لەتازە و مەسیحیەک لەکەرکوک نامێنێت ، یەکێتی بەهەموانی ووت ئێمە هێزە گەورەکەی گۆڕەپانی کەرکوکین گەنج وپیر و ژن ومناڵی کەرکوکمان لەگەڵە ،یەکێتی بەهەموانی ووت ئێمە خاوەنی کەرکوکین دەمان توانی بەجوڵاندنی شەقام گۆڕەپانەکە بشڵەقێنین بەڵام کاری ڕاست ئەوەیە وەرن پێکەوە لەژێر چەترێک هەموان کۆببینەوە چیتر کەرکوک بۆنەتەوەیەک و عەشرەتێک نەبێت ، سەرۆک پێیانی ووت کەرکوک ئامانەتی مام جەلالە ئێمە بە بیرکردنەوەی نوێ وپڕۆژەی نوێ هاتووینەتەوە مەیدان بەجۆرێک کاردەکەینەوە ئیتر کەس نەڵێت کێشەی کەرکوک بەڵکو کارێک دەکەین ئیتر لەهەرشوێنێک کێشە هەبێت بڵێن وەرن وەک کەرکوک بن پێکەوە کارکەن و کەرکوکیش دەکەینە جوانترین نموونەی حوکمڕانی لەعێراق .
بەم بیرکردنەوەیە داستانی ئۆتێل ڕەشید تۆمارکرا داستانێک کەسی تێادا دۆڕاو نیە چوونکە هەموان لەپێناو کەرکوک شێرئاسا هاتوونەتە پێش بۆ جێبەجێکردنی ڕوئیایی نوێی یەکێتی لەکەرکوک .
ئەزهەر سەمەد/کەرکوک
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP