دیوی پشتەوەی قەیرانەكان

شێرزاد سەمەد
13:58 - 2021-07-06


ھەرڕۆژەی قەیرانێك لەعیراق وكوردستان
سەرھەڵ ئەدەن وھەمووانی پێوە سەرقاڵ ئەكەن میدیاو سۆسیال میدیا بازاڕی گەرم ئەبێتەوە..
مەخابن كەمترین لێكدانەوە بۆ ھۆكارەسەرەكیەكانی ئەكرێت تاڕاددەی نەبوون!
بۆتێگەیشتنێكی تەندروست
ھیچ سەنتەرێكی توێژنەوەو لێكۆڵینەوەی ستراتیجیمان نیە بۆ لێكدانەوە
ئەوەشی ھەیە
یان سەربە دەسەڵاتن یان سەربەئۆپۆزسیۆن بۆیە ھەرزوو لێكدانەوەكانیان سفر ئەكرێنەوە لەھەردوولایەنی دژ بەیەك چونكە ھیچیان نیشتمانی وبێلایەن نین...
دەرەنجام كۆمەڵگا دابەش ئەكەن بەسەردووئاراستەی دژ بەیەك
بەوھۆیەشەوە زۆرجار گرژی وئاڵۆزی وڕژانەسەرشەقامی بێ ھودەی لێئەكەوێتەوەو دواتركپ ئەبێتەوەو وون ئەبن (؟)!!
قەیرانەكانی دەساڵ پێش ئێستا وئەوانەی ئەمڕۆ كەدواھەمینیان قەیرانی كارەبایە لەعیراقدا
ھەمووی لەیەك ئەچن ھەمووشیان یەك ئەنجامیان ھەیە ئەوەش ئەوەیە كەبەچارەسەر نەكراوی ماوەتەوە
#كێشەی نەوت وغازگرێبەستەكان
#كێشەی نەبوونی شەفافیەتی داھات
#كێشەی كشتوكاڵ وبێنرخی بەرھەمی ناوخۆیی #كێشەی ھەناردەوھاوردەی بەروبوومی كشتوكاڵی ئێرانی وتوركی وسوری
#كێشەی گرێبەستی كارەبا
#كێشەی بەرەڵایی خاڵەگومركیەكان وبەندەرە ئاویەكان
#كێشەی سەروەری خاكی كوردستان
كێشەی ھەیمەنەتی ئێرانی لەعیراق
#كێشەی میلیشیاكان وبوونی سوپای زەبەلاحیان بەرامبەر سوپای نیزامی
#كێشەی ھەرێمەكان ونەچەسپاندنی فیدرالی
#كێشەكانی گەندەڵی وفایلەكەڵەكەبووەكانی نەزاھە
ھەمووئەوكێشانەو ھەزاران كێشەی تر ڕۆژانە لەسەر تەختە شانۆكانی حیزبە نانیشتمانی وگەندەڵ وخیانەتكارەكان نمایش دەكرێن و
ئەكرێن بە ھوتاف وھاشوھوشی:-
سەركردەو پەرلەمانتارە تێرو پڕەكان
وقەڵەم فرۆش وكاسەلێس و كۆیلەی حیزبە نانیشتمانیەكان
كەبوون بەپاشكۆی ئێران وئیخوانچیەكان
وەلەڕێگەی ئینقلابچیەبازرگانەكانی ناو حیزبەكان نەخشەی گڵاوی وڵاتانی دراوسێی برسی وئابووری داتەپیوو جێبەجێ ئەكرێ
لەپشتی ھەموو شانۆكان وپەردەوە
كارئەكتەرەكان شاراوەن وقەیران نمایش ئەكەن
وسوود لەقەیرانەكان وەرئەگرن
( #دیوی پشتەوەی قەیرانەكان
#ئێران #توركیا #سعودیە و #خەلیج #ووڵاتە عەرەبیەكانن)
دەسەڵاتدارە عیراقیەكانیش دابەش بوون بەسەر دووبەرە #ھیلالی شیعی
#سووننی عەرەبی
ئەوانیش ھەرجارەو لەڕێگای كرێگرتەیەكەوە داھاتی عیراق حەپەلوش ئەكەن
عیراق وكوردستانیش ڕۆژدوای ڕۆژ برسی زیاتر پڕ كێشە ئەبێت
كار گەیشتۆتە ئەو ئاستەی ھیچكام لەو حیزبانە جێ باوەڕی خەڵك نین وناسنامەی نیشتمانیان وون كردووە
بۆیە قەیران بەرۆكی عیراق وكوردستان بەرنادات وزنجیرە درامای گرێ كوێرە بەردەوامە بەسپۆنسەری دراوسێ برسیەكانمان

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP