عربي
Nilesat: Freq: 11564 - S.Rate: 27500 - Pol: H
دەزگای میدیایی کەرکوک
پەخشی ڕاستەوخۆ
سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عيراق
جیهان
ئابوری
وەرزش
تەندروستی
زانست و تەکنەلۆژیا
بەرنامەکان
ڕاپۆرت
وتار
کلتور
مەڵتیمیدیا
گۆڤار
٣١ی ئاب !
ئارێز عهبدولڵا
00:16 - 2021-08-31
٣١ی ئاب !
ڕۆژی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ هەرگیز لەبیر ناچێتەوە و ناشبێ لەبیر بچێتەوە، نەک بۆ تۆڵەکردنەوە، بەڵکو بۆ ئەوەی دەرس و پەندی مێژووی لێ وەربگیرێ. ٣١ ئاب ڕووداوێکی خەیانەتە بە کێشی قوڕس، بڕوا ناکەم ئەوانەی کە بڕیاریان لەو ئۆپراسیۆنەداوە کارەکەیان بەڕەوا زانیبێ، بەڵام دیارە سروشتی مرۆڤ وایە هەموو کات پاساو بۆ هەڵە و تەنانەت تاوانەکانیشی دێنێتەوە.
پاساو هێنانەوە بۆ ٣١ی ئاب و هەر ڕووداوێکی تری لەو جۆرەش ئاسانە، بەڵام ئایا پاساوەکان ڕەوایەتی بە شەڕێکی لەو جۆرە دەدەن؟
بێگومان نا، نا بەڵام خۆ ئەمڕۆش نەبێ دوای پەنجا ساڵی تربێ دەبێ دادگایەکی نیشتیمانی یان پەرلەمانی کوردستان ئەو ڕووداوە ریسوا و شەرمەزار بکا.
ڕاستە شەڕی برا کوژی لە نێوان ی.ن.ک و پ.د.ک هەبوو. شەڕەکەش خۆی لە خۆیدا نە پیرۆز و نە ڕەوا بوو، بەڵام لە پێناوی گۆڕینی بەلانس و یەکلایی کردنەوەی کێشەکە دەستدرێژکردن بوو بۆ ئەو دوژمنەی تا ئەو کات دەستی بە خوێنی ئەنفالکران سور بوو!
شەڕی براکوژی مەترسیدار و زیانەکانیشی لە ڕاددە بەدەر گەورەبوون، بەڵام زیانە مەعنەوی و ماددیەکانی ٣١ی ئاب هەندە گەورەن مەگەر بە دانپانان و داوای لێبوردن بەشێک لە ئازارەکان کەمبکاتەوە، دەنا هەرگیز بنیان نایەت.
ئەو رۆژگارەمان لە بیرە کە چۆن تۆپ و تانکەکانی دوژمن تەڕاتێنەیان لە هەولێر دەکرد و چۆن دوژمنانی گەلەکەمان لیکی خۆشیان لە دەم دەهات و هاوپەیمانانیش چۆن پشتیوانانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان کێشایەوە، تەنانەت رێخراوە نێودەوڵەتیەکان لەو پەڕی بێ ئومێدیدا هەموو ئەو کارمەندانەشیان گواستەوە ئەمریکا، کە رۆژەک لە رۆژان لەگەڵ ئەوان کاریان کردبوو.
ڕۆژگارێکی تاڵ بوو، نەک لەبەر ئەوەی یەکێتی لەبەرامبەر پارتی و عێراق شکا، بەڵکو لەبەر ئەوەی هێزێکی کوردستانی هاوکاری ئەو دوژمنەی کرد کە دەیان ساڵ بوو خۆی قوربانی لە دژ دەبەخشی.
ڕۆژگارێکی تاڵ بوو، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی هەزاران خێزان ئاوارە و دەربەدەر بوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی جیهان بەسوکی سەیری ئێمەی کوردی دەکرد.
نامەوێ برینەکان بکولێنمەوە، بەڵکو دەمەوێ وەک هاوڵاتیەک ئەو رۆژگارە تاڵانە وەبیربێنمەوە تا کارێکی لەو جۆرە هەرگیز دووبارە نەکرێتەوە. لەهەمان کاتیشدا پێشنیار دەکەم کە پەرلەمانی کوردستان پێناسە و ریسوایی ڕووداوی ٣١ی ئاب بکا.
دڵنیام کە سانی وا هەن دەڵێن ئەی ١٦ی ئۆکتۆبەر؟
ئەو کات گوتومە و ئێستاش دەیڵێم هەر کەسێک لە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتی کردبێ، یان ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەبی بەرگری لەبەرامبەر داعش پاشەکشەی کردبێ پێویستە دادگایی بکرێن و سزاش بدرێن. ئەو کەیسە هێشتا کۆن نەبووە و داومودەزگاکانی هەرێم دەتوانن بە ئاسانی ڕاستیەکان دەربخەن.
نەفرەت لە ٣١ی ئاب
نەفرەت لە شەڕی برا کوژی.
نەفرەت لە خیانەت و خیانەتکاری..
ئارێز عەبدوڵلا
نوێترین وتار
کێ بڕیار دەدات کەی و لەکوێ تورکمان گرنگ دهبێت؟
سۆران داودی
2025-07-09
بۆچی ترسمان لە ترس هەبێ؟
رەنگین مەلا سەمەد
2025-07-01
هادی غولام عەلي كێیە ؟
عەباس عەبدلڕەزاق
2025-06-27
زۆرترین خوێندراوە
1
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: بنكەی ئیسرائیلی لەكوردستان بوونی نیه
2
فەهمی بورهان: دەستكاریكردنی دیمۆگرافی لە ناوچه جێناكۆكهكان بڕیاری هاوبەشى دهوێت
3
وەفدێکی (پارتی دەم) بۆ بەشدارى لە یەکەمین رێوڕەسمى چەکدانانى پەکەکە سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات
4
یەكەمجارە سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ نیوە كەمبكرێنەوە
5
ئهو گهنمهی وهرنهگیراوه به مهرج له جوتیاران وهردهگیرێت
6
پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری قەزای پشدەر دەبێت
7
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی دەڤەری راپەڕین کۆبووەوە
8
توركیا كوژرانی 5 سهربازی له باشووری كوردستان راگهیاند
9
رەفعەت عەبدوڵا: هونەر بایەخێکی تایبەتی هەیە لای یەکێتی و بەشێکی دانەبڕاوی مێژووەکەیەتی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By
AVESTA
GROUP