کەرکوک ئه‌و شاره دەوڵەمەندە يه كه بە فرەچەشنی نەتەوەیی و کولتووری ناسراوه ، له نێو واقیعێکی سیاسی ئاڵۆز دا دەژی , کاریگەری
ململانێ ناوچەیی و هاوسەنگییە ناوخۆییەکانی لەسەردايه . دیارترین و ترسناكترين ئه‌له‌نگاری ئەمڕۆی پارێزگاکە هەڵوێستە سیاسییە گوماناوييه‌كانی پارتی دیموکراتی
کوردستانە، کە پێدەچێت لەگەڵ هەندێک لایەنی عەرەبی و تورکمانی دژ بە مافەکانی کورد
لە کەرکوک بەرەو ريزبه‌ندييه‌كی نامۆ بڕوات..
کۆبوونەوەی
ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركوك کە لە بەغدا
بەڕێوەچوو هه‌ڵبژاردنی ڕێبوار تەهای وەک
پارێزگاری كه‌ركوكی لێكه‌وته‌وه. سەرەڕای
شەرعیەتی کۆبوونەوەکە ودواتر بڕیاری دادگای کارگێڕی عيراقي یاسایی بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه , پارتی دژایەتی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی . ئه‌گه‌ر چی ئه‌و هه‌ر له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستی به پيلانگێڕی دژ به كورد‌و يه‌كێتی كردبوو .
ئەم هەڵوێستە چه‌ندين پرسیاری راسته‌قينه سه‌باره‌ت به هۆکارەکانی پشت رەتکردنەوەی پارتی دیموکرات لە دانانی کەسایەتییەکی کورد بۆ پارێزگاری کەرکوک
دەوروژێنێت، سه‌ره‌ڕای ئەو پشتیوانییە جەماوەری
و سیاسییە فراوانەی ڕێبوار تەها به‌ده‌ستی هێناوه . لەبری ئەوەی پارتی هەوڵی یەکخستنی ڕیزەکانی کورد لە کەرکوک بدات، كه‌چی بەربەست وله‌مپه‌رله بەردەم بەهێزکردنی
نوێنەرایەتی کورد لە ئیدارەی پارێزگاکەدا زه‌ق ده‌كاته‌وه .
جێگای سەرنجە كاتێك ده‌بێت لە کەرکوک پارتی پاڵپشتی پرسی کورد بکات، كه‌چی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو لایەنە عەرەبی و تورکمانییانە
كردووه کە دژایەتی خواستەکانی کورد ده‌كه‌ن . ئەم هاوپەیمانێتيه پێچه‌وانه‌ي دروشمەکانی پارتييه كه هه‌موو كاتێك به‌رزي ده‌كاته‌وه كرداره‌كانيشي هه‌ميشه پێچه‌وانه‌ي دروشمه‌كانييه‌تي ، کە هۆكاري لاوازكردني پێگەی هاوبەشی کورده لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئه‌له‌نگاريانه کە مافەکانی
کورد لە کەرکوک ده‌خه‌نه مه‌ترسيه‌وه ..
ئه‌م هه‌نگاوه‌ي پارتی هاووڵاتیانی
کوردی کەرکوکی زۆر نیگه‌ران كردووه، له
هه‌مان كاتدا وەزیره‌كه‌ی پارتی كه وه‌زيری شارەوانیه‌كانه له به‌غداد کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، دژی خاوەندارێتی
خانووە زێده‌ڕۆكانی پارێزگاکە وه‌ستاوه‌ته‌وه كه زيانێكی زۆری به هاوڵاتيانی كوردی كركوك گه‌ياندووه
. ئەم خانووانە کە هه‌زاران خێزانی کوردیان تێدا نیشتەجێیە، بەشێکە لە مافی ئەو
هاووڵاتیانەی کە بە هۆی سیاسەتی جياكاری رژێمی به‌عسه‌وه له سه‌ده‌ی ڕابردوودا باجێکی زۆریان داوە..
ئەم بڕیارەی وەزیر وەک هەنگاوێکی
دوژمنکارانە لای كوردی كه‌ركوك سەیر دەکرێت
کە ئامانجه‌كه‌ی زەوتکردنی سەقامگیری هاوڵاتیانی
کوردە لەم شاره ، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕێبازێکە کە پێچەوانەی پرەنسیپە ڕاگەیەندراوەکانی
حیزبە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان..
سەرەڕای هەوڵەکانی پارتی بۆ کاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسی، ئاشكرا
بەدەست لاوازیی
بنکە جەماوەرییەکەیەوە لەنێو کەرکوکدا دەناڵێنێت. ئەنجامی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئەم ڕاستییە پشتڕاست دەکەنەوە؛ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان توانی
پێنج کورسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدەستبهێنێت، له به‌رامبه‌ردا پارتی تەنها دوو کورسی بەدەستبهێنێت..
جگە لەوەش یەکێتی نیشتمانی لە شەقامی
کوردی‌دا لايه‌نگری جەماوەری زۆر زیاتری
هه‌يه و هاووڵاتیانی کورد بە نوێنەری ڕاستەقینەی خواستەکانی خۆيان دەزانن. لەبەرامبەردا پارتی بەشێکی زۆری لایەنگرانی
بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە کە دژايه‌تيكردنی خواستەکانی گەلی کورد بووه لە کەرکوک له‌ده‌ست داوه .
هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە کەرکوک نەک هەر هۆكاری لاوازکردنی یەکڕیزیی
کورده، بەڵکو دووبەرەکییەکانی ناو پارێزگاکەدا قوڵتركردۆته‌وه . لە کاتێکدا لایەنە
کوردستانییەکانی دیکە هەوڵی بەرزڕاگرتنی مافەکانی کورد و بەهێزکردنی بوونی خۆیان لە
کەرکوک دەدەن، پارتی کارنامەیەکی جیاوازی گرتۆته به‌ر كه‌بەرژەوەندی گشتی نه‌ته‌وايه‌تی ده‌كاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبايه‌تی خۆی..
کەرکوک،
بەو گرنگییە ستراتیژی و مێژوويه‌ی بۆ کورد
هه‌يه‌تی ، شایەنی ڕوانگەیەکی سیاسیی وردوو و هاوسەنگترە. پارتی دەبێ بە هەڵوێستەکانی
بەرامبەر پارێزگاکە و دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بچێتەوە و کار بۆ یەکخستنی هەوڵەکانی
لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان تردا بكات بۆ
به‌ديهێنانی ڕاز‌و نيازه‌كانی هاووڵاتیانی
کورد.
سەقامگیری لە کەرکوک تەنها بە دیدێکی سیاسی
هاوبەش دەبێت کە مافی هەموو پێکهاتەکانی پارێزگاکە لەبەرچاو بگرێت، هاوکات پاراستنی
ناسنامەی کورد و پاراستنی لە هەوڵی پەراوێزخستن دووربخاته‌وه ..
لە کۆتاییدا دەڵێین، پارێزگای کەرکوک وەک
تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەی راست و
دروستی هه‌ڵويستی لایەنە کوردستانییەکانه
لە داکۆکیکردن لە مافەکانی گه‌لی كوردا ده‌رده‌خات . دەبێ پارتی بیسەلمێنێت کە بەشێکە لە چارەسەر نەک بەشێک
لە کێشەکە وه‌ك ئێستا له ئارادايه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP