کەرکوک لە نێوان دروشمی پێکەوەژیان و ململانێی نەتەوەیی و فیتنەی هەڵبەستراو

سۆران داودی
19:09 - 2025-01-28

کەرکوک لە نێوان دروشمی پێکەوەژیان و ململانێی نەتەوەیی و فیتنەی هەڵبەستراو
سۆران داوودی
شاری کەرکوک یەکێکە لە شارە رەنگاو رەنگەکان لە رووی نەتەوەییەوە ، بەو پێیەی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کورد و تورکمان و عەرەب و ئاشووری لەخۆ گرتووە. سەرەڕای ئەم فرەچەشنی کولتووری و نەتەوەییە، کە دەبێت  فاکتەرێکی بەهێز و  ببێتە مایەی  یەکگرتووی پێکهاتەکان،کەچی بە پێچەوانەوە  ململانێی نەتەوەیی و سیاسی شارەکەی لە دۆخێکی گرژی درێژخایەندا هێشتۆتەوە ..
دەیان ساڵە و لەگەڵ هەر قۆناغێکی سیاسی نوێدا، چەندین جار باس لە پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و پێویستی بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی هەمووان دەکرێت. دروشمی "پێکەوە ژیان " و "برایەتی" بوونەتە بەشێک لە گوتاری سیاسی و دروشمی  چەندین لایەن. بەڵام زۆرجار ئەم دروشمانە لەگەڵ واقیعدا یەک ناگرنەوە  کاتێک شەقامەکانی شار دەبنە سەکۆیەک  بۆ بەرزکردنەوەی  ئەو وێنە و دروشمانەی  کە ڕووداوە ئازاربەخشەکانی رابردوو زیندوو دەکەنەوە کە زیاتر لە شەست ساڵ لەمەوبەر ڕوویانداوە..
ئەو لایەنانەی باس لە پێکەوەژیان و برایەتی دەکەن چۆن دەتوانن پەنا بۆ ئەو پراکتیکانە ببەن کە بابەتی کارەساتبارانەی ململانێی نەتەوەیی شارەکە بیردەخەنەوە؟ ئەم وێنە و دروشمانە نەک هەر برینەکانی ڕابردوو دەکاتەوە، بەڵکو هۆکاری  دابەشبوون و گرژی نێوان پێکهاتەکانی شارن . کەرکوک لەبری ئەوەی مۆدێلێک بێت بۆ فرە کولتووری و لێبوردەیی ، خەریکە  هەندێک لایەنی سیاسی  لە هەوڵی  گوڕینی شارەکەن  بۆ گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی  ملانێی نێواسەر داهاتوو. شار ناتوانێت بەردەوام بێت لە بارمتەی یادەوەریی ئازاربەخش یان ڕووداوگەلێک کە جیاوازی نێوان پێکهاتەکانی قووڵتر کردووەتەوە. هەڵگەڕانەوەی لاپەڕەکانی ڕابردوو بە مانای نکۆڵیکردن لە مێژوو یان پەراوێزخستنی قوربانییەکان نییە، بەڵکو بە مانای هەنگاونان بەرەو پێشەوەیە بەرەو بنیاتنانیەڵگیرسانی ململانێ نەتەوەییەکان بەدوور بگرن. بەڵکو دەبێت کار بکرێت بۆ پێشخستنی بەهاکانی پێکەوەژیان لە ڕێگەی گوتاری هاوسەنگ و کردارە ڕاستەقینەکانەوە کە خزمەت بە هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دەکەن. گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتیش کلیلی دروستکردنی متمانەیە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوکدا. باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، دابینکردنی هەلی کار و باشترکردنی ژێرخانی ئەولەویەتەکانن کە دەبێت لە پێش هەموو ململانێیەکی نیشتمانی یان سیاسیدا بن. هەروەها پێویستە گفتوگۆی ڕاستەقینە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوکدا ڕێکبخرێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و خواستی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەبووەکان.
کەرکوک بە مێژووی کۆن و فرەچەشنی کولتوورییەوە توانای ئەوەی هەیە ببێتە مۆدێلی پێکەوەژیانی ئاشتیانە ئەگەر ئیرادەی سیاسی ڕاستەقینە بوونی هەبێت. ئەم ئامانجە تەنها بە بەرزکردنەوەی دروشم بەدی نایەت بەڵکو پێویستی بە کاری قورس هەیە بۆ دروستکردنی ژینگەیەک کە هاوکاری و یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکانی بەرز بکاتەوە. کەرکوک شایەنی ئەوەیە ببێتە هێمای هاوئاهەنگی لەبری ئەوەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هەڵگیرسانی ناکۆکی و ململانێ.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP