کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو

سالار مه‌حمود
10:22 - 2025-04-06


لە دەورانی خەباتیدا دیارترین سەرکردەی کوردە.
مام جەلال رێبەرایەتی شۆڕشی رزگاری نیشتمانی خەڵکی کوردستانی کرد تا گەیاندنی بە ئازادی و رووخاندنی دیکتاتۆریەت لە عیراق و چەسپاندنی حوکمێکی پەرلەمانی دیموکراسی.
 خاڵی کۆکەرەوەی هێزو لایەنە کوردستانیەکانی بەشەکانی تری کوردستان بوو. 
مام جەلال داهێنەری تێزی پشتیوانی پارچەکانی تری کوردستانیشە. 
لە مێژووی کورددا سەرکردەی زۆر هەڵکەوتوون بەڵام دەورانی رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال سەختترین قۆناغی خەباتی چەکداریی و سیاسی بوو، توانی کاروانەکە بگەیەنێتە ئازادی و رزگاری باشوری کوردستان و، لەدەستوری هەمیشەیی عیراقدا  بە دەست و خەتی خۆی بە هەرێمێکی فیدراڵ بناسێنرێت.
لەم بۆنەی یادی بوونی سەرۆک مام جەلال بە یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە هەموو سەردەمێک زیاتر پێویستمان بە بیرو تێزی ئەو رابەرەی گەلەکەمان هەیە بۆ یەکێتی و یەک گوتاری کورد لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بوونی سەرۆک مام جەلال بە یەکەم سەرۆک کۆماری عیراق بەهەڵبژاردن.
وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو بزوتنەوری نیشتمانی کوردستانی بردە قۆناغێکی نوێ.
زمانی کوردی کردە زمانی فەرمی لە عیراق.
زمانی کوردی بردە ناو نەتەوە یەکگرتوەکان.
ئاڵای کوردستانی وەک ئاڵای فەرمی لە عیراقدا ناساند.
مام جەلال لەیەک کاتدا رابەری خەباتی نیشتمانی گەلەکەمان و لەهەمان کاتدا پارێزەری مافی نەتەوەو پێکهاتەکانی تری کوردستان و عیراقیش بوو.
لەم رۆژەدا  کە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو، رۆژی بوونی رابەرەکەمان بە سەرۆکی وڵات، سڵاوی وەفاو بەردەوامی لەسەر تێزو بیری مام جەلال و تێکڕای شەهیدانی کوردو کوردستان دوپات دەکەینەوە.
یادو یادەوەری توێشوی رێگایەو یادی هەمیشە زیندوە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP