دیداری هەیەجان و نوێبوونەوە

رێبین عومەر
13:35 - 2025-04-25

دیداری یەکێتی دیداری نوێگەری و دووبارە دارشتنەوەی ستراتیژی حزبایەتی بوو. لەدوورۆژی دیدارەکەدا مشتومڕی گەرمی هەڤاڵانە پێشکەوتنی ئەم حزبەی دەردەخست. 
رەخنەو پيشنیازی زۆر دەرخەری زیندوێتی حزبە. 
کاروباری ئیداری و حکومڕانی و گەنجان و تێکۆشەران و ژنان بەباشی شەن و کەوکران. 
شەڕ لەسەر نوێگەرییە.. 
لە دیداردا کار بۆ دیمەنی چەپکەگوڵەکەدەکرێت؛ لەدیداردا هەموو چین و توێژەکان لەخەمی خۆیان بوون؛ ناوچەبەناوچەی کوردستان لەشەڕی ستراتیژ داڕشتنەوەی حزب بوون. 
لە دووەم دیداردا ئەوەی دیمەنەکەی جوانتر دەکرد بەشداری سەرۆکی حزب و قوباد تاڵەبانی بوو، کە لەم دوو رۆژەدا سەرباری سەرقاڵی کاروباری حکومی و دیبلۆماسی، لەگشت لیژنەکان حزوری جدی و سەرنجی خۆیان هەبوو. 
سەرۆک بافڵ گووتی: ئەم ساڵ لەپار باشترین؛ ساڵێکی تریش لە ئيستا باشتردەبین خۆی لەخۆیدا نوێگەری ئەم فکرەی گەرەکە. 
ئەم حزبە بەکاروباری چڕو گۆڕانکاری جەوهەری سەردەمیان دەتوانێت باشترو سەنگینتربێت و باشتر ئەدای رێبازی مام جەلال بکات کە رێگەی خالسی کوردایەتییە؛ وەک سەرۆک مام جەلال دەیگووت: لەسەر چەپکەگوڵەکانی سەرکەوتن نەخەون، رێک ئەم سەردەمە سەردەمی نەخەوتن و نەخڵەفانە، سەردەمی چڕوپڕی کارە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP