خۆگوشین و خۆکوشتن!
دوو دەستەواژەی پەیوەندیدار بەیەکن، هاوبەشییەکی نەرێنی ناوەکییان لەسەر دەروون و هۆشی تاکدا هەیە
ئاراستەیەکی لەڕادەبەدەر لادەرە بۆ گەیاندنی تاک بە ڕەوتارو هەڵسوکەوت و کاردانەوەکانی،
خۆگوشین ئەو کاردانەوە خودڕۆحییەیە کە تاکی شەرمن و کەمدەست و کەمتوانا لە هەموو ڕووەکانەوە دەگرێتەوە، ناتوانێت ببێتە فریادڕەسی حاڵی خۆی بەرەو باشتر و باشبوون
لە خاڵێکدا دەگاتە ئەوپەڕی بێهیوابوون و پەستیی و توڕەبوون و تۆران لە هەموو چرکەو ساتەکانی مانەوەی،
هەست و هۆشی ئاوەژوو دەبێتەوە بەرامبەر هەستە ئەرێنی و، خەیاڵە باڵاکان بەرەو دابینکردنی ژیانێکی باش،
هەوڵدانی قەتیس دەبێت، جوانبین و گەشبینی و باڵاییەکانی لا شەلەل دەبێت
ڕێگاکانی بیرکردنەوەو مەوداو مەهامەکانی لێ دەگیرێت
لەنێوان هۆش و خەیاڵ و بیری، تاسەیەکی بێشوومار لە بەربەرەکانێ لە نێوان مان و نەمانیدا دروست دەبێت
بەهاو بایەخە ئەخلاقییەکانی بەرەو جوانبینین و جوان ڕوانیین لە دونیای بەریندا کەم و کورت دەبن
بەجۆرێک نامۆو سەرگەردان دەبێت کە هیچ قسەو ڕێگاو ڕێبازێک ناتوانێت بەری پێبگرێت لە هەوڵنەدانی بەرەو مانەوەی لە ژیاندا
بۆ ئەمەش دەبێت چی بکرێت تا خۆگوشینەکان بەم جۆرەی باسمکرد بەرەو خۆکوژیی و خۆکوشتن نەچن؟
کێن ئەوانەی بەرپرسن لەو فەزا دەروونییانەی لەسەر تاک دروست دەبێت؟
کام ڕێگا دادی دەدات؟
تا کەی جەستە بێڕۆحەکان، ئەوانەی دڵۆپێک خۆشەویستییان بۆ ژیان نەماوە بنێژین؟
کەی کاسە دەوڵەمەندەکان بەئاگا دێن و ؟ کەی خورپەی دڵە بێ میهرەکان بەم کاولکارییەی لە کۆمەڵگادا ڕوودەەدات، وەنەوز ئەدات؟
تا ئێمەش بەیەکجاریی ئاسوودەبین و چیتر خەمێک بۆ ئەو بیرکردنەوە نەرێنییانە نەخۆین کە هەر ڕۆژەو لە هزری تاکێکماندا دێتە دەرو
بۆ ئێمەی گەنجیش دەبێتە پەژارەو کەسەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP