ئەمرۆ لە باشووری کوردستان و بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی رووداوێکی گرنگی مێژوویی وسیاسی روودەدات و دوای دەیان ساڵ شەرو خوێن رشتن ،سەرنجام ئیرادەی ئاشتی بەسەر ئیرادەی شەردا سەردەکەوێت . ئەو ئیرادە ئاشتييەی کە ٣٣ ساڵە سەرەرای بەربەست و قۆناغە سەخت و دژوارەکان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاڵا هەڵگرێکی راستەقینەیەتی و دەستبەرداری ئەو ئیرادەیە نەبووە .
. رۆژێکی مێژوویی و بەروومەتە کە یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو باکووری کوردستان لە پایتەختەکەی شورشی نوێ و بەبەشداری یەکێتی دەهاوێژن .
. رۆژێکی دڵخۆشەرە کە لەسنووری پایتەختەکەی مەلیکی کورستان بەڵێنی کۆتایی هێنان بەزمانی چەک لە پێناو جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی دەبێتە راستی و ئیدی ئەم رۆژە گرنگە دەبێتە بەشێک لەمێژووی یەکێتی و پارێزگای سلێمانی و باشووری کوردستان و گەلی کوردستان بەگشتی .
ئیدی مێشکی شاخەکان، دڵی ئەشکەوتەکان ، روحی پیرە داربەرووە سوتێنراوەکان ، کاریلەی مامزو ئاسک و بزنە کێوییەکان ، ئیدی سروشتی وڵاتەکەمان پشۆیێک دەدەن و بەدەنگێکی بەرز دەڵێن سڵاو بۆ روحی ئەندازیاری دانانی بەردی بناغەی ئاشتی لە تورکیاو باکووری کوردستان مام جەلال، سوپاس یەکێتیی نیشتمانیی کورستان کە سەرەرای هەموو سەختییەکان ئەوەی بەلای ئێوەوە گرنگ بوو ، ئەوەی بەلای ئێوەوە لەسەروی هەموو شتێکی دیکە بوو وەستاندنی شەرو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP