یاده‌وه‌ری:
له‌ته‌نیشت کوژرانی "سه‌رده‌شت عوسمان"ـه‌وه بووم
به‌یانییه‌ک له‌هه‌مان ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی کۆلێژه‌وه چوومه ژوور که که‌متر له 10 ده‌قیقه سه‌رده‌شتیان لی رفاندبوو. مقۆمقۆیه‌کم هه‌ست پێ‌کرد، وتیان: "ئاسایش طه‌له‌به‌یه‌کی ده‌ستگیرکردووه". هێنده گوێم پێنه‌داو چوومه محازه‌ره‌وه.
له‌و سه‌رو به‌نده‌دا بوو، خۆشه‌ویستێک کێشه‌یه‌کی تووش ببوو، ده‌مانویست یه‌کێتی قوتابیانی پارتی هاوکاریمان بکه‌ن. له‌پێش کافتریای کۆلێژ، کوڕێکی قوتابیانم دیت، ناوی (پ) ـه. ئه‌م کوڕه دوو شتی هه‌بوو یه‌که‌میان زمانزانێک باش‌و خۆی به‌خوێنه‌رێکی باشی فه‌لسه‌فه ده‌زانی، دووه‌م ئاگای له‌وردو درشتی حزبایه‌تی هه‌بوو، ئه‌ندامی یه‌کێتی قوتابیانیش بوو. پێشتر کێشه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌م بۆ باسکردبوو، هه‌مان رۆژی رفاندنی "سه‌رده‌شت" که چوومه لای ئه‌و کوڕه‌ی قوتابیان تا ئه‌گه‌ر بکرێت کێشه‌که‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن. زۆر په‌شۆکاو بوو، وتم: "(پ) زۆر مه‌شغوڵی، من ده‌ڕۆم دوای دێمه‌وه". کاک (پ) وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌زمانی ده‌رچوو بێت وتی: "ئه‌رێ کاکه تۆ ده‌ڵێی له‌گوێ گادا نووستووی، ئه‌م به‌یانییه کوڕێکیان له‌به‌رده‌م پرسگه‌ی ئاداب رفاندووه، مه‌شغوڵی ئه‌وه‌ین". وشه‌ی "رفاندن" خراپ رایگرتم‌و نه‌مده‌زانی چۆن لێکی بده‌مه‌وه؟ بۆ رفاندوویانه؟ ئه‌م، چییه؟ کێیه؟ چی‌یان لێ ده‌وێت؟ چی کردووه؟
چه‌ند رۆژێک پاشتر، هه‌واڵی کوژرانی طه‌له‌به‌یه‌کی به‌شی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بڵاوبووه‌وه، که سه‌ریان له‌لاشه‌ی جیاکردووه‌ته‌وه. پاش محازه‌ره بوو له‌گه‌ڵ وه‌لید عومه‌ر له‌سێبه‌ری کافتریا دانشتبووین، جه‌ماعه‌تێکی قوتابیانم دیت سه‌یاره‌یه‌کیان به‌ڕه‌سمی سه‌رده‌شت هێنایه حه‌وشه‌ی کۆلێژ. له‌ته‌ک وه‌لیددا چووین سه‌یری ره‌سمه‌که‌مان کرد تا بزانین کێیه. یه‌که‌مجار که ره‌سمه‌که‌م بینی، وتم: "وه‌لی، من ئه‌م کوڕه‌م فره دییه‌و ئاشناس".
دوای که‌مێک له‌پرسگه‌ی کۆلێژی زمانه‌وه قه‌ره‌باڵغییه‌ک په‌یدابوو، دواتر تابووتێکیان هێنایه ژوورێ‌و ره‌سمی سه‌رده‌شتی به‌سه‌ره‌وه بوو. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ڕیشه‌وه هه‌ڵمبکێشن، یه‌که‌مجار بوو به‌بینینی تابووت ئاوا تێکبچم. پێشتر جه‌سته‌ی مردوو، تابووتم زۆر دیتبوون، وه‌لێ هیچ کاتێک هێنده‌ی ئه‌م تابووته که طه‌له‌به‌یکی بێ سه‌ری تێدایه‌و هاوپۆله‌کانی خراپ په‌رێشانن‌و به‌شێک له‌خیزانه‌که‌ی تووند بۆی ده‌گرین، ئازاری نه‌دام. له‌جێی خۆم ڕاپه‌ڕیم، نه‌مده‌زانی چ بکه‌م. که هه‌ستام وامده‌زانی خۆمم که سه‌رم پێوه نییه. ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راکێشام پاش بردنی سه‌رده‌شت بۆ به‌شی ئینگلیزی‌و پاشان بردنی بۆ گۆڕستان، ده‌نگه ده‌نگ که‌م بووه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی نه‌ما، دوو مامۆستای به‌شی ئینگلیزی هاتنه ناو ساحه‌که‌ی کۆلێژ. له‌سیمایاندا هه‌ستمکرد زۆر زۆر به‌گله‌یین له‌بێده‌سه‌ڵاتی خۆیان. له‌گه‌ڵ وه‌لیددا باسی مردنمان ده‌کرد، پیشتریش زۆرمان وتبوو له‌سه‌ری. له‌و کاته‌دا هاوڕێیه‌کم که هه‌ر له‌کۆلێژبوو، که هه‌تا ئێستایش ئه‌وه‌نده له‌ڕوحه‌وه ئازاری چێشتوه، هه‌تا ئێستایش حه‌ز ناکات باسی ئه‌و رۆژه بکرێت، ته‌له‌فۆنی بۆ کردم به‌گریانه‌وه وتی: " هاوار، ئه‌و کوڕه سه‌ری پێوه نه‌بوو...". وتنی ئه‌م رسته‌یه بۆ ئێمه، که یه‌که‌مجاره ئینسانێکی بێسه‌ر له‌نزیکه‌وه ببینین، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانمان سه‌باره‌ت به‌ئینسان‌و دڕنده‌یی ئینسان بگۆڕدرێت. وه‌لید تۆزێک باسی قوربانی‌و جه‌لادی کرد، خراپ ترسم لێ نیشت. ترسێک که تا ئێستایش له‌روحم ده‌رنه‌چووه، ترسێک که هیچ مسۆگه‌رییه‌ک‌و دڵنیاییه‌ک له‌م وڵاته‌دا نییه. ترسێک که به‌جدی له‌مردن بترسم، مردنێک وه‌ک مردنی سه‌رده‌شت...
تێکڕا هه‌موومان باوه‌ڕمان به‌وه هێنا، که سه‌رده‌شت هه‌رچی کردبێت نه‌ده‌بوو بکوژرایه. له‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌یه‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینیشه‌وه تێگه‌یشتم، تێکڕا چ بێده‌سه‌ڵاتێکین؟ تێگه‌یشتم له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند به‌ئاسانی رووداوه‌کان ده‌شێوێنرێن. له‌ته‌ک ئێمه‌یشدا جه‌لاده‌کانی سه‌رده‌شت قه‌ناعه‌تیان کرد، که نه‌ده‌بوو سه‌رده‌شت له‌سه‌ر هه‌ر شتێک بێت، بکوژرایه، وه‌لێ کوژراو کوژراو ده‌شکوژرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP