وریا نەبين هەرێميش ئيوە خۆش!

ئارێز عه‌بدولڵا
17:58 - 2021-02-02

سەرەڕای ئالەنگاری و پيلانی نەياران دوو ئاراستەی سياسی  ناوخۆيی مەترسيداريش تا دێ زەقتر دەبنەوە.
ئاراستەيەک پاڵپشت بە تورکيا دەيەوێ درێژە بەو سياسەتە ئابوريە بدا کە بە ئاشکرا مايەپوچ بوونی هاوار دەکا و ئەوسەريشی نەك هەر تاريک ديارە ، بگرە بە مينی گەورەش تەنراوە.
هەرچی ئاراستەی دووەمە بە پاساوی دابينکردنی بودجە و موچە دەيەوێ پارێزگاکانی هەرێم راستەوخۆ پەيوەندی لەگەڵ بەغدا دروستبکەنەوە!...ئەنجامی ئەو پڕۆژەيەش لانى كەم هەڵوەشانەوەی هەرێمی بەدوادادێ
 ئەگەر لە نيوانی ئەو دوو ئاراستەيە بەدانايی و لە خۆبوردنەوە کار نەکرێ و لايەنە سياسيەکان  لەسەر ئەو پرسە سياسيە نيشتيمانيە کۆك نەبنەوەو بە مەسئوليەتەوە ئاراستە گشتيەکە نەگرينە بەر ئەوا هەرێميش ئيوە خۆش.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP