لەسەربەخۆیی یەوە بۆ شەڕی مووچە!

شێرزاد سەمەد
21:23 - 2021-02-02

لەسەربەخۆیی یەوە بۆ شەڕی مووچە!

شێرزاد صمد

دوای پرۆسەی ئازادی وڕوخانی سەدام
لەعیراقی نوێدا تەنھا كورد حكومەت وپەرلەمان وقەوارەیەكی شەرعی ھەبوو 
له بەرامبەردا ١٤ پارێزگاكەی عیراق ئیدارەی كاتی ئەمریكا بەڕێوەی ئەبرد!؟
 
تەنانەت جەی گارنەروبرێمەر یش نەیانتوانی  ھەرێم ھەڵبوەشێننەوە یان وەك سێ پارێزگای عیراقی مامەڵەی لەگەڵ بكەن

لەشەقامی عیراقیش بەچاوی ڕێز و خاوەن ماف وزوڵم لێكراو تەماشای كوردیان ئەكرد

وەكوھەرێمێك وتەجروبەیەكی تازە ی دونیای دیموكراسی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لێیان ئەڕوانی

عیراقیەكان بەگشتی ھەوڵی ئەوەیان ئەدا لەلایەك سوود لەوتەجرووبەیە وەربگرن وعیراقی نوێی لەسەر بونیاد بنێنەوە 

لەلایەكی تریش ھەموویان لەھەوڵی خۆنزیك كردنەوەبوون لەسەركردایەتی وسیاسیەبەئەزموونەكانی كورد بەتایبەت سەركردەی مەزن وبەئەزموون خوالێخۆشبوو مام جەلال

وەبەفیعلی لەوماوەیەتوانیان سوود لەتواناكانی كورد وەربگرن  
ھەم لەنوسینەوەی دەستووری عیراق وتێپەڕاندنی 
وھەم لەخۆڕزگاركردن لەھەیمەنەتی بیانی یەكان كەكۆمەڵێ بڕیاری قورسی un لەسەرعیراق ھەبوو

دوور لەپیاھەڵدان وسۆزی حیزبی تامام  جلال لەكایەی سیاسەتدا بوو 
باڵانسی ھەمووحیزبە بەرھەڵستكارە ڕەەسەنە كان لەگۆڕەپانی سیاسی عیراق وكوردستاندا بەھێزبوو

دوای نەخۆش كەوتنی مام جەلال  ٢٠١٢ بەخێرایی كۆمەڵێك كێشە سەری ھەڵدا لەعیراقی نوێ وەك
 
١-لەبەریەك ھەڵوەشانەوەولاواز بوونی حیزبەشیعیەكانی سەردەمی معارەزەی عیراقی
٢-زاڵ بوونی ھەیمەنەتی ئێرانی 
٣- لاوازبوونی ئەمریكا لەعیراق

ئەوسێ ھۆكارە كاریگەریەكی سەرەتایی تەواویان لەسەر پەیوەندی كورد وشیعە دروستكرد
 
كەبەدوای خۆیدا دەستێوەردانی گروپەبەناوئیسلامیە سووننی مەزھەبەكان بەپاڵپشتی  (سعودیە وقەتەر وتوركیا )زیادی كرد وعیراق كەوتە ناوگێژاوی شەڕی داعش
 
ئەمەش ڕێ خۆشكەربوو بۆ دروست بوونی حەشد وچەند ناوێكی تازە  بوون بەپاڵەوان وخاوەن پێگەی جەماوەری وكورسی پەرلەمانی 

بەداخەوە لەبەرامبەر ئەو ھەمووگۆڕانكاریە
١- كورد لەئاستی پێویستدا نەبوو وسەركردەی كاریگەروكارێزمی  نەبوو جێگاكەی مام پڕبكاتەوە
٢-سیاسەتی ھەڵەی ئابووری سەربەخۆو كەللەڕەقی 
وپشت بەستن بەتوركیا ودووركەوتنەوە لەحلفی ئەمریكی وشكانەوە بەلای بەرژەوەندی ڕوسەكان  وكۆنتراك كردن لەگەڵ ڕۆز نەفت وپشتگوێ خستنی بریتش پترۆلیۆم  چەندین ھەڵەی كوشندەی ترلەھەرزان فرۆشكردنی نەوت

٣- پەرتەوازەیی وتێكچوونی یەك وتاری كورد وشەڕی كورسی یە بێسوودەكەی سەرۆك  كۆمارو وەزارەتە پڕ دزی وگەندەڵیەكان

٤-دروست بوونی جاش پەرلەمانتاروعیراقچی وموندەسسی ئیخوانچی وتۆڵەسێن لەحكومەتی ھەرێم لەبەغدا
 
٥- زیادبوونی گەندەڵی وناشەفافیەت وقۆرخكردنی دەسەڵات زیادبوونی ناڕەزایی وھاوار كردن بۆعیراق
 
٦-غیابی تەوافقی كوردی وزۆربوونی ھاتوچۆی  وەفدی حیزب وسەكردە جیاجیاكانی حیزبە كوردیەكان وشان وباڵ ودەست ماچكردن

ھەموو ئەوھۆكارە جیاجیایانەی سەرەوە وھیتر عیراقیەكانی گەیاندە ئەم لێدوانەترسناك وپڕ لەقینانەی كەڕۆژانە لەمیدیاكانەوە ئەیبیستین وبەئاشكرا داوای ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری ھەرێم ئەكەن وڕەنگە بەكەمتر ڕازی نەبن
 
بۆیە لە واقیعدا كورد گەیشتۆتە ئەو ئاستەی كەوەك ھەرێم ھەڵسوكەوتی لەگەڵ ناكرێ ولەسەربەخۆیی ئیداری تەواوەو پاشەكشەبكەین بۆشەڕی بودجەو مووچە

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP