مامۆستا؛ لە یادەوەری ماڵی ئێمەدا
له یادی ١٧ى ساڵه‌ی وه‌فاتی دا
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، زانای پایه‌به‌رزی كورد، نووسه‌ری ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز و ده‌یان كتێبی نایاب له‌سه‌ر زانسته شه‌رعییه‌كان کە به بیروباوه‌ڕێكی میانڕه‌وی كوردانه نووسیوونی، ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شاعێرانی سه‌رده‌می ئه‌ده‌بی كلاسیكی كورد، به یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م سێ خاڵه سه‌ره‌كییه: ته‌فسیری قورئانی پیرۆز، شه‌ریعه‌ت و ئه‌ده‌بی كوردانه، بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵی كورده‌واری له‌سه‌رده‌مێكی زۆر هه‌ستیار له‌ڕووی سیاسی و نیشتمانی و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكو هه‌مووی به‌كوردی نووسین هه‌ر له چاپكردنی حه‌وت به‌رگی ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز تا دوایین دانراوی، له‌و سه‌رده‌می تاریكی دا، به‌كوردی نووسین زۆر خۆشه‌ویستی نه‌بوو له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی به‌عس دا، به‌ڵام له حكومڕانی خۆماڵی دا ده‌یانه‌وێت به ئینگلیزی بخوێنین و بنووسین..!؟ ئه‌و خه‌سڵه‌تی كوردپه‌روه‌رییه له‌ناوه‌ندی به‌غدا و له‌به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی دیكتاتۆریه‌تی سه‌ددام دا، كارێكه هه‌رگیزاو هه‌رگیز بۆ سه‌دان نه‌وه‌ی تر نابێت له بیر بكرێت..!
مامۆستا؛ له یاده‌وه‌ری ماڵی ئێمه دا:
باوكی خۆشه‌ویستم، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی گه‌نجییه‌وه كتێبخانه‌یه‌كی خنجیلانه‌ی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رپێكه‌وتنی كاكه‌ی برام (حكاشه) له قۆناغه‌كانی خوێندن، كتێبخانه‌كه‌مان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ چوونم بۆ قوتابخانه و كرانه‌وه‌ی چاوم به كتێبی كتێبخانه‌كه‌ی ماڵمان، ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز كه حه‌وت به‌رگ بوو، بۆ هه‌موو ڕۆژ له‌به‌رچاوم بوو، ئه‌مه بێجگه له كتێبه‌كانی تری مامۆستا، جا له‌سه‌رووی هه‌موو كتێبه‌كانی تریش داده‌نران، به‌ڕاستی به پیرۆز سه‌یر ده‌كران، ساڵی 2018 كه كتێبخانه‌ی ماڵی باوكم ڕێكخسته‌وه، دیسان له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی ژووری میوانان دامنانه‌وه، هه‌موو ئه‌و جارانه‌ی كه باوكم سه‌ردانی غه‌وسی گه‌یلانی له شاری به‌غدای كردووه، سه‌ردانی مامۆستای كردووه، زۆر له یاده‌وه‌رییه‌كانی ده‌گێرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته زۆرینه‌ی كورد له حه‌فتا و هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا بچووبانه سه‌ردانی غه‌وسی گه‌یلانی، ئه‌وا سه‌ردانی مامۆستاشیان ده‌كرد، بۆ ئه‌حواڵ پرسین و ئامۆژگاری وه‌رگرتن لێی، چونكه عه‌للامه‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو، بۆیه هه‌میشه له ماڵی خۆمان دا له پێش هه‌موو شتێك دا هه‌ر به‌ناوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، ده‌ست بۆ دانراوه‌كانی ده‌برا، به‌تایبه‌تی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی دیاریكراو له شه‌ریعه‌ت و پرسیاره جۆراوجۆره‌كانی ناو جڤاكی ئێمه‌دا، یان بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی، خۆشبه‌ختانه تا ئێستا دانراوه‌كانی له ماڵی ئێمه به خۆشه‌ویستیه‌وه پارێزراون، ئه‌وه‌ی مامۆستای ناساند و به‌هه‌میشه‌یی له بیره‌وه‌ری چه‌ندان نه‌وه‌ی تر ده‌مێنێته‌وه ئه‌مانه بوون: زانایی، دانایی، هێمنی، كه‌مدوویی، میانڕه‌وی، به‌كوردی نووسین، وه‌لێ به خزمه‌تی نه‌گه‌یشتم، به‌ڵام هه‌ر به‌منداڵیه‌وه به خزمه‌ت نووسین و دانراوه‌كانی گه‌یشتووم، خوای گه‌وره بیخاته به‌ر خه‌ریقی ره‌حمه‌تی خۆی، هه‌زاران جار دروود له‌ڕۆحی زانایی و دانایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا كورد چه‌ند زانایه‌كی گه‌وره‌ی له ده‌ستدا، له‌وانه: مامۆستا مه‌لا عه‌بدلكه‌ریمی موده‌ریس، مه‌سعود محه‌ممه‌د..
شایانی بیرهێنانه‌وه‌یه، رۆژی ٣٠ ئابی ٢٠٠٥، له شاری سۆران له‌لای مزگه‌وتی كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاڵه بووین، كه نازانم كێ وه‌فاتی كردبوو، كه هه‌واڵی مردنی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس بڵاوبوویه‌وه، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاڵه، مامۆستا مه‌لا مه‌حموود نوێژی غائیبی مردووی بۆ ئه‌نجامدا.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە ١٩٠١ لە ناحیەی خورماڵ لە دایک بوە، لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٢٠٠٥/٠٨/٣٠ لە شاری بەغدا کۆچی داویی کردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP