قوباد تاڵەبانی كۆتایی بە گەندەڵی و رۆتین دێنێ‌ لە سلێمانی و دامەزراوەكانی حكومەتدا..

رێبین عومەر
14:54 - 2022-09-04


قوباد تاڵەبانی دەمێكە كەمپەینی دژ بە گەندەڵی و رۆتینی دەست پێكردوە؛ بەڵام ئەم جارە بڕیارەکانی لە پێناو سلێمانی و بەرژەوەندی خەڵكەكەیدا هەوڵەكانی بۆ ریشە كێشكردنی گەندەڵی و رۆتین چڕكردۆتەوە كە دەستی ناوەتە بینە قاقای دامەزراوەكانی حكومەت و پەكخستن یان سستكردنی پرۆژەو بەرەو پێشچونەكانی سلێمانی.
ئەم جارە بە پانتایەكی فراوانتر گورز دەسرەوێنرێت لە رەگی گەندەڵی و رۆتین و لێپرسراوانی حكومەت لە سلێمانی ئەمرۆ پێیان وترا كە دەست كراوە بن بۆ ئەو مەبەستە و ریشەكێشی بەرتیل و  رۆتین و گەندەڵی بكەن و کۆتایی بە راونانی وەبەرهێنەر بهێنن.
قوباد تاڵەبانی لە هەوڵەكانیدا بۆ سەرپێخستنەوەی ئابوری سلێمانی و بەرەو پێشبردنی كاروانی ئاوەدانی شار و بەرەو پێشچونی كردۆتە ئەجێندایەكی درێژخایەنی ستراتیژی تاكو ئەوەی بە توانادا بكرێت شایستەی خەڵكی سلێمانی  بێت و بەم کردانە زیاتر شار بەرەو ئاوەدانی و ئابوری بەهێزبەرێت.
هەڵمەتی ریشەكێشكردنی كاری مافیاگەری و سەركوتكردن و نەهێشتنی گەندەڵكاران و وەرەقە فرۆش پرۆسەیەكە دەستی پێكردوە و بەردەوام دەبێت تاكو وەبەرهێن و بازرگان و دڵسۆزانی شار و خەڵك بتوانن بە ئاسانی خزمەتی ئاوەدانی بگەیەنن بە هەمو كونجێكی شارو سلێمانی زیاتر بەرەو ئاوەدانی بەرێت.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP