هێندەی تر ئازاری رۆحمان مەدەن

دێرین عیزەدین
08:40 - 2022-09-17

دەستی خزمەتگواریتان لەرزۆک بووە لەخزمەتکردنی هاونیشتمانیان هێندەی تر ئازاری دەرونیان مەدەن
کاتێک بێ باکی و کەمتەرخەمی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفال کراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر شەھیدان و ئەنفال کراوان و قوربانیە ڕزگاربووەکان و کەسوکاریان ئەگاتە ترۆپک چیتر ئەو وەزارەتە نوێنەرایەتی ئەو چینە ناکات و لەبری قەرەبوو کردنەوەو راگرتنی دڵی کەس و کاریان دوای چەندین ساڵ بە ناساندنی چەمچەماڵ وەک پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان ،بەداخەوە بڕیارێکی سەیر و شۆک ئامێزبوو بۆدانیشتوانی سنورەکە بەڕەتکردنەوەی ئەم شارە بەوەی شایستەی هەڵگرتنی وەها نازناوێکیش نەبێت ! 
لەکاتێکدا ئێمە چاوەڕوان بووین حکومەت و ئەو وەزارەتە ئاوڕی جدی و زیاتر بدەنەوە لەخزمەتکردنی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خەڵکی سنوورەکە ، کە لەئێستادا بە دەست دەیان کێشەی وەک بێ ئاوی و خزمەتگوزاری ترەوە دەناڵێنێت.
چەمچەماڵ بەر هەر سێ قۆناغی دوو، سێ، چواری شاڵاوەکانی ئەنفال بەرکەوتوە تەنها لەنزیکەی ١٠٠ گوندی سنورەکە پێنج هەزار ئەنفالکراو هەیە، هەروەها لە سنووری چەمچەماڵ ٣٢٠٠ وارسی ئەنفال هەیە لەگەڵ هەبوونی ٣٢٠٠ وارسی شەهید
خاوەنی زۆرترین کەمئەندامی سەنگەر و پێشمەرگەیە ، سەرەڕای ئەوەی کەھێشتا لەئاست ئەو قوربانیە زۆرەی کە شەھید و ئەنفال کراوانی بەخاک و ووڵاتی بەخشیوە، قەرەبوویەکی مادی و مەعنەوی ئەم دەڤەرە پڕ قوربانیە نەکراوەتەوە ، چەمچەماڵ ھەندێک گەڕەکی زیاتر لە ٢٠ ساڵە دروست کراوە هەتا ئێستا قیرتاو نەکراوە خاوەنی غازی هەرێم و کارەبای هەرێمە بێبەش کراوە لێی ! 
سەرەڕای ھەموو ئەو نیگەرانی و گازندانەی کە خەڵکی  ناوچەکە ھەیەتی ئەو وەزارەتە لەوەها کاتێکدا و بۆ چ مەبەستێکی دیاری کراو دەست بۆ بڕیارێکی وادەبات لەکاتێکدا خەڵکی سنورەکە چاوەڕوانی جێ بەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرنگی وەک ئاوی گۆپتەپە بوون
 ئەوبڕیارەی وەزیری شەھیدان غەدرە لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال کراوان غەدرە لەو خوێنەی چەمچەماڵ بەخشی بە کوردستان

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە